ئێران ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق لادەبات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

حکومەتی ئێران رایگەیاند، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن و بڕیارەکەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەو مەرجەی عێراقیش هەمان بڕیار دەربکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی کۆبوەوە و رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن.

ئەوەش هاتوە، ئامانج لەو بڕیارەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەتایبەتی سەردانی هاوڵاتیانی ئێران لەرێوڕەسمی ئاینی " الأربعين الحسيني" بۆ عێراق، پێشمەرجی بڕیارەکەش ئەوەیە عێراقیش هەمان رێکار جێبەجێ بکات.

 پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ بەرژەوەندی هەردو وڵات و زیاترکردنی جوڵەی گەشتیاری و بارزگانی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی نێوان هەردو وڵات ساڵانە بۆ ملیۆنان کەس بەرزبوەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار