سه‌رۆکى هه‌رێم له ئیماراته
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته ئیمارات و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لى وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئیماراته‌وه له فڕۆکه‌خانه‌ى به‌تین له ئه‌بوزه‌بى پێشوازى لێ‌کرا.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى حوزه‌یرانى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدات، که "پته‌وترکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و ئیمارات، چۆنیه‌تى فراوانکردنى بواره‌کانى هاوبه‌شى و هاریکاریى نێوان هه‌رێم و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات تاوتوێ ده‌که‌ن و له‌باره‌ى دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى ناوچه‌که‌ش به گشتى بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه."
شه‌وى رابردووش، مه‌سرور بارزانى گه‌یشته یۆنان و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى یۆنان کۆبوونه‌وه و به پێى راگه‌یه‌نراوى حکومه‌تى هه‌رێم، باسیان له "په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق، په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى ناوچه‌که و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى داعش کرد".
هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى یۆنان رایگه‌یاندووه که به‌م نزیکانه سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.