تۆمەتباری كوشتنی پیاوەكەی گەڕەكی ڕزگاری دەستگیركرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند ئەو كرێكارە عەرەبەی دوێنێ هاوڵاتییەكی لەگەڕەكی رزگاری كوشت، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

دوێنێ هه‌ینى 11ى حوزه‌یرانى 2021، لەشاری سلێمانی  هاوڵاتیەك بەناوی (  عوسمان حمەسەعید )  لەگەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی كوژراو ئۆتۆمۆبیلەكەی لەلایەن بكوژانەوە جۆری  تۆیۆتا لاندكرۆزەر ستێشن دزرا.

ئاسایشی سلێمانی لەراگەیاندراوێكدا كەئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" دوای تاوانەكە، تاوانباری تاوانەكە هەڵهات و ئۆتۆمۆبیلەكەی بەرەوخواروی عیراق برد، دەستبەجێ هێزەكانمان  بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 406 ) لەیاسایی سزادانی عیراقی و بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و  بە هەماهەنگی  لەگەڵ هێزەكانی  ( بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای كەركوك + دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق +  ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغداد + قیادەی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین )،  توانیمان  ناسنامە و شوێنی دانیشتی كەسی تاوانبار بەناوی ( س , ح , ح , ت ) لەدایكبووی ساڵی 1998 تكریت , دەستنیشان بكەین , تاوانبار دەستگیر بكرێت  و دەست بگیرێت بەسەر ئۆتۆمۆبیلە دزراوەكەدا."

ئاسایشی سلێمانی روونیكردووەتەوە:"تاوانبار ماوەی چەندمانگێكە هاتووەتە شاری سلێمانی و نیشتەجێ بووە، بەردەوام كاری بۆ كوژراوەكە كردووه, دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی بە ئۆتۆمۆبیلەكەیەوە هەڵدێت بۆ شاری تكریت، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا لە سەر زانیاریەكانی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی و لەلایەن تیمیكی هاوبەشەوە كەسی داواكراو لەماوەی كەمترلە ( ٢٤  ) كاتژمێردا دەستگیربكرێت، بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەكەدا گیراوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی بەردەوامە ."

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی :...

دوایی ئەوەی دوێنێ 11/6/2021 لەشاری سلێمانی هاوڵاتیەک بەناوی ( عوسمان حمەسەعید ) لەگەڕکی رزگاری شاری سلێمانی کوژراو ئۆتۆمۆبیلەکەی لە جۆری تۆیۆتۆ لاندکرۆزەر ستێشن دزراو تاوانباری تاوانەکە هەڵهات و ئۆتۆمۆبیلەکەی بەرە وخواروی عێراق بردبوو , دەست بەجێ هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 406 ) لەیاسایی سزادانی عێراقی و بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ( بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای کەرکوک + دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق + ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغداد + قیادەی پۆلیسی پارێزگای صلاح الدیین ) , توانیمان ناسنامە و شوێنی دانیشتی کەسی تاوانبار بەناوی ( س , ح , ح , ت ) لەدایک بووی ساڵی 1998 تکریت , دەست نیشان بکەین , تاوانبار دەستگیر بکرێت و دەست بگیرێت بەسەر ئۆتۆمۆبیلە دزراوەکەدا , تاوانبار ماوەی چەندمانگێکە , هاتۆتە شاری سلێمانی و نیشتەجێ بووە , بەردەوام کاری بۆ کوژراوەکە کردووه, دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە هەڵدێت بۆ شاری تکریت , لە ئۆپراسیۆنیێکی هاوبەشدا لە سەر زانیاریەکانی ئاسایشی پریزگای سلێمانی و لەلایەن تیمیکی هاوبەشەوە کەسی داواکراو لەماوی کەمترلە ( ٢٤ ) کاتژمێردا دەستگیربکرێت , بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە .

​​​​​​

ئەو پیاوەی لەلایە كرێكارە عەرەبەكەوە كوژرا

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار