پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی ئەڵمانیا، کە ئەندامی گروپی ئاشتییە بۆ سەردانی لایەنەکانی باشووری کوردستان هاتبووە هەولێر لە فڕۆکەخانە دەستگیر کرا.

ئەمرۆ شەممە، 12 حوزەیرانی 2021 بەپێی بەداواداچونەكانی هاوڵاتی هاکان تاش، پەرلەمنتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا ‘Die Linke’، شەوی ڕابردوو بۆ سەردانی لایەنەکانی باشووری کوردستان هاتبووە هەولێر لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئەندامی گروپی ‘ئاشتییە’، کە بە ئامانجی هەوڵدان بۆ بەرگرتن بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، بڕیاربوو سەردانی لایەنەکانی باشووری کوردستان و حکومەت و پەرلەمان بکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار