که‌جه‌که: پێویسته جددیه‌تى دۆخه‌که له‌به‌رچاو بگیرێت
هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که: هیچ سیاسه‌تێکمان بۆ شه‌ڕى لایه‌نه کوردیه‌کانیان نییه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆماجڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) رایگه‌یاند، هیچ سیاسه‌تێکیان بۆ شه‌ڕى لایه‌نه کوردیه‌کانیان نییه و ئه‌وه به‌پێویست داده‌نێن که پێویسته گه‌ل و رۆشنبیرانى کورد، هێزه سیاسییه‌کان پێویسته جددیه‌تى دۆخه‌که له‌به‌رچاو بگرن و بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له پارتى بکه‌ن".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که:
له مه‌تینا، ئاڤاشین، زاپ له‌نێوان گه‌ریلا و سوپاى تورک شه‌ڕێلى قۆرس هه‌یه، له‌نێوان هێزه سه‌ربازیه‌کانى په‌ده‌که و گه‌ریلاش ئاڵۆزیه‌ک هه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌یه ببێته هۆکارى شه‌ڕ. موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌په‌گه رایگه‌یاندبوو، هێزه سه‌ربازیه‌ککانى په‌ده‌که ده‌یانه‌وێت له زۆر جێگه گه‌ریلا گه‌مارۆ بده‌ن و دۆخه‌که هاتووه‌ته ئاستێک که شه‌ێ رووبدات. بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له شه‌ڕێکى به‌م شێوه‌یه بکرێت، بانگه‌وازى ئاڕاسته‌ى گه‌ل و رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و هێزه سیاسیه کوردیه‌کان کردبوو که به‌رپرسیارى سه‌ر شانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
بڕوامان وایه هونه‌رمه‌ندانى کورد ده‌توانن رۆڵى مێژوویى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن
هونه‌رمه‌ند و رۆناکبیرانى خاوه‌ن ویژدانى گه‌لى کورد له ئه‌وروپا و‌ڵامى بانگه‌وازیه‌که‌یان دایه‌وه. ئه‌وان رایانگه‌یاند که ئه‌گه‌ر له‌نێوان هێزه تایبه‌ته‌کانى په‌ده‌که و گه‌ریلادا شه‌ڕێک رووبدات، زیانێکى گه‌وره به دۆزى ئازادى گه‌لى کوورد ده‌گه‌یه‌نێت. بانگه‌وازیان کردووه که پێویسته په‌ده‌که گه‌ریلا گه‌مارۆ نه‌دات. هه‌سته‌کانى هونه‌رمه‌ندانى کورد، هه‌ست و داواکارى هه‌موو گه‌لى کورده. به‌هۆى ئه‌م هه‌ستیاریه‌ش ئێمه پیرۆزبایى له هونه‌رمه‌ندانى کورد ده‌که‌ین و بڕوامان وایه بۆ رێگریکردن له‌م شه‌ڕه که له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌تى تورکیدا ده‌ببێت، رۆڵى مێژوویى خۆیان بگێڕن.
به‌رپرسیارى نه‌ته‌وه‌ییه که ده‌نگى هونه‌رمه‌ند و رۆناکبیرانى کورد له‌لایه‌ن هه‌موو که‌سانه‌وه ببیسترێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گه‌ل و هێزه سیاسیه کوردیه‌کان به‌رپرسیارى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن و بۆ بانگه‌وازى موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى گشتى بریارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل ببنه وڵام. بۆ رێگریکردن له شه‌ێ که خزمه‌تى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک ده‌کات، له‌ناو راى گشتى کورددا هه‌ستیاریه‌کى گه‌وره دروست بووه.