شه‌ڕى کورد و کورد یان خۆسه‌پاندن و شه‌ڕفرۆشتن ؟
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ سوره
ئاشکرایه خواست و ئامانجى هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى کوردستان سڕینه‌وه‌ى ناوى فیدرالیه‌ت و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردساتانه , ئه‌مه‌ش ده‌سته‌بژێرێکى دڵسۆز و خه‌مخۆر نه‌بێت ئه‌وانى دى خۆى لێ گێل ده‌که‌ن , نه‌یارانى کورد به‌رده‌وام بوون و به‌رده‌وامیش ده‌بن بۆ ڕووخانى حکومه‌تى هه‌رێم , پاسداره‌کان . جه‌ندرمه‌کان . حه‌شده‌کان . به‌عسیه عه‌له‌ویه‌کان باشده‌زانن هه‌رکاتێک سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى به‌رگریکردن ڕووخا قه‌ل و داڵه‌کانیان ئاماده‌ن هه‌موو لوتکه شاخێک بکه‌نه پایه‌گا بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رزایه‌کانه‌وه چاودێرى هه‌موو جموجۆڵێکى کوردان بکه‌ن.
وه‌ک سه‌رده‌مى به‌عس جارێکى دى ئه‌نفال و کیمیابارانمان بکه‌ن , ئه‌م سه‌نگه‌ره‌ش دیاره بۆیه کراوه‌ته ئامانجى نه‌یارانى کورد , بێگومان هه‌موو شه‌ڕێک به‌تایبه‌تى شه‌ڕى ناوخۆ جگه له خۆکوشتن شتێکى دیکه نیه,جێگه‌ى داخه هه‌ندێک لایه‌ن به‌ره و خواستى داگیرکه‌ران هه‌نگاو ده‌نێن بۆیه شه‌ڕ به خه‌ڵک و حکومه‌تى هه‌رێم ده‌فرۆشن ,ئه‌وه‌ش زۆر نالۆژیکیانه‌یه چونکه ماڵوێرانى له‌دوایه , مخابن ده‌مێکه هه‌ندێک لایه‌ن هاوکارى هه‌موو ئه‌و هێز و حکومه‌تانه ده‌که‌ن که گێچه‌ڵ به‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن , دڵنیام دڵسۆزان هه‌رگیز ناخوازن شه‌ڕ ڕووبدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باشده‌زانن وه‌ک ئه‌گه‌رێک که شه‌ڕى کورد و کورد ڕووبدات , عه‌ره‌ب به‌گشتى و تورک و فارس به‌تایبه‌تى هانى حکومه‌تى عێراق ده‌ده‌ن ده‌ستێوه‌ردان بکات بچێت بۆ دهۆک و سلیمانى و هه‌ولێر , سنوره‌کان بپارێزێت , به‌بیانوى ئه‌وه گوایه کورد ناتوانن ئیداره‌ى ناوچه‌که بکه‌ن وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن شیمال پێویستى به‌بوونى مه‌رکه‌زه حه‌شدى پاسداریش له‌خودایان ده‌وێت ئێرانیه‌کان فه‌رمانى وایان پێبکه‌ن.
ئه‌وکاته ئه‌وه‌ى ده‌بێته "جاش پاسدار"فه‌رمانی پێده‌که‌ن فه‌رموو هێرش به‌رن بۆ ئیسرائیل و نه‌یاره‌کانى دیکه‌یان , ئیدى ڕێگه ناده‌ن نه هیچ پارتێکى کوردى و نه په‌که‌که نه ئه‌م و ئه‌وبمێنێت , ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که ئێستا له‌ژێره‌وه گوێ له‌مستى شیعه‌کانن سوک و چروک ده‌بن وه‌ک جاش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ,. حاڵى کورد له ناوچه دابڕاوه‌کان له دواى ( 16) ى ئۆکتۆبه‌رى (2017) به‌ڵگه‌یه‌کى حاشا هه‌ڵنگره ,به هه‌موو ئه‌و پارتانه‌ى له‌وێ باره‌گایان هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى یه‌ک حه‌شدیان نیه!! . له‌ڕاستیدا هه‌ر پارت و ڕێکخراوێک هه‌واى کوردستان هه‌ڵمژێت پێویسته سه‌ر نه‌وى بکات ئه‌گه‌ر به کرده‌وه به‌رگرى له ده‌ستکه‌وته‌کان و خوێنى سه‌دان هه‌زار شه‌هید نه‌کات ,یان بڕوات له ژێره‌وه کلکى گرێبدات له گه‌ڵ داگیرکه‌ر یان شه‌ڕ فرۆشان پاساوى ناواقعیانه‌یان بۆ بێنێته‌وه , له‌کاتێکدا هه‌موو کورد ده‌زانن کێن ئه‌وانه‌ى بوونه هۆى هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپاى تورکیا و ئێران و عێراق , که ده‌یان کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمیان داگیر کردووه و سه‌دان گوند چۆڵکراون , شه‌رمه کورد بیت و پێشمه‌رگه به‌شه‌هیدى خۆت نه‌زانیت , به‌لاى ئێمه‌مانانه‌وه سه‌یرنیه که‌سانێک هه‌بن حه‌ماسیه‌کان به‌شه‌هید ناو ببه‌ن به‌ڵام پێشمه‌رگه به کوژارو !!!
بێگومان نوخبه‌ى سیاسى ده‌زانن ئه‌وانه خۆیان بۆچى مه‌ڵاسداوه , بابه‌ته‌که حه‌ماس و غه‌زه نیه به‌ڵکو باشورى کوردستانه ئه‌گینا قسه‌کانى ( اسماعیل هه‌نیه) مان له‌بیر ماوه ساڵى ( 2008) چۆن پێشمه‌رگه‌ى به‌میلیشیا ناو ده‌برد !!, حه‌ماسیش وه‌ک خۆى ده‌ناسین , لێره‌دا ناکرێت ئاماژه به‌وه نه‌که‌م که پارته کوردیه‌کانى کوردستانى ڕۆژهه‌ڵات له ساڵى (1979) به‌دواوه بنکه و باره‌گایان له کوردستانى باشور هه‌یه نه‌ک پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید نه‌کردووه به‌ڵکو هاوڵاتیه‌کیش به‌ده‌ستى پێشمه‌رگه‌کانیان خوێن له لوتى نه‌هاتووه , جیا له‌وه بچوکترین کێشه و سه‌ر ئێشه‌یان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دروست نه‌کردووه ,ئه‌وه بوو ساڵى (1992) له‌سه‌ر داواى به‌ره‌ى کوردستانى له بنارى قه‌ندیل هاتنه کۆیه و به‌حرکه و هه‌ندێک شوێنى دى , بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته نیشتیمانپه‌روه‌ریه مێژوو وه‌ک خۆى تۆمارى ده‌کات , کاتێکیش پارته‌کانى باشور باوه‌شیان بۆ په‌که‌که کرده‌وه له ساڵى (1992) بێنه بنارى قه‌ندیل خه‌باتى سیاسى بکه‌ن نه‌ک پێشمه‌رگه و ئاسایش و خه‌ڵک شه‌هید بکه‌ن حسابیش بۆ حکومه‌تى هه‌رێم نه‌که‌ن , !!
هه‌رزه‌کارانیش ده‌زانن گه‌رمیان هه‌ڵه‌بجه پێنجوێن شارباژێڕ پشده‌ر باڵه‌کایه‌تى و چۆمان شنگال مه‌خمور نه‌کوردستانى باکووره نه سنورى تورکیایه ,ئه‌وه‌ش ئاشکرایه گه‌ریلا له‌خۆیه‌وه نه‌هاتوونه‌ته پشده‌ر , هه‌ڵه‌بجه , پێنجوێن , شارباژێر و گه‌رمیان , لایه‌نى سیاسى هه‌یه له باشور ڕێنیشانده‌ر و هاوکاریانه نه‌ک له‌به‌ر دڵسۆزى بۆ دۆزى کورد یان په‌که‌که به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ى کێشه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم زیاتربن ! بۆیه جێگه‌ى خۆیه‌تى په‌که‌که زۆر باش ئاگادارى هه‌موو پیلانێکى نه‌یارانى کورد بێت و گله‌یی و ڕه‌خنه‌کان له سه‌ر خۆى نه‌هێڵێت چونکه ڕێگه‌ى ڕاست و خزمه‌ت به‌دۆزى کورد به‌رقه‌راربوونى ئاشتى و برایه‌تى نیوان پارته کوردستانیه‌کانه که هه‌موو کوردانى دڵسۆز ئه‌وه ده‌خوازن.
جێگه‌ى خۆیه‌تى له کۆتاییدا ئاماژه به‌وه بکه‌م هه‌موو مرۆڤێک ده‌زانێت شوێن خه‌باتى په‌که‌که باشور نیه , که لێره‌شن پێویسته ئه‌زموون و ده‌سکه‌وته‌کانى هه‌رێم بپارێزن بڕیار و پێشنیاره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌ند وه‌رگرن, دیاره هه‌ریمى کوردستانى باشور حکومه‌تى خۆى هه‌یه و له ده‌ستورى عیراقدا دانى پێدانراوه پێشمه‌رگه و هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه سه‌د ساڵه خه‌بات ده‌که‌ن و به سه‌دان هه‌زار قوربانیان داوه بۆ ڕۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆ بۆیه ناکرێت به هیچ پاساوێک بیر له‌دروستکردنى هه‌رێمێکى دیکه بکرێته‌وه له‌ناو هه‌رێمى کوردستان یان ماڵ له خاوه‌ن ماڵ حه‌رام بکرێت , دروستکردنى هه‌ر گرفتێکیش بۆ حکومه‌تى هه‌رێم که ئومێد و نواى هه‌موو کورده نه‌ک هه‌ر باجدانى گه‌وره‌ى ده‌وێت به‌ڵکو په‌شیمانى زۆریشى له دوایه , .