پوتن ورده‌کارى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ بایدن ئاشکرا ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌دواى دو خولى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ڤیلادمیر پوتن سه‌رۆکى روسیا به‌ته‌نها کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و تێیدا رایگه‌یاند:"هه‌ردولا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رپرسیارێتى جیهانى هه‌ڵگرین،  له‌گه‌ڵ بایدن هیچ گرژییه‌ک روینه‌داوه‌ و کۆبونه‌وه‌کان ئه‌رێنى بوون".

سه‌رۆکى روسیا راشیگه‌یاند:" له‌باره‌ى ئۆکرانیا و شه‌ڕى ئه‌لیکترۆنى گفتوگۆى راشکاوانه‌مان ئه‌نجامداوه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌ردولا کۆک بوین که‌ نابێت دامه‌زراوه‌ هه‌ستیاره‌کان هێرشى ئه‌لیکترۆنییان بکرێته‌ سه‌ر و ده‌بێت ئه‌وه‌ کۆتایى پێبهێنرێت، ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌مریکا نیه‌ که‌ روبه‌ڕوى ئه‌و کێشه‌یه‌ بوه‌ته‌وه‌، روسیاش ئه‌و کێشه‌یه‌ى هه‌یه‌، له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌ش نزیکبونه‌ته‌وه‌.

هاوکات، سه‌رۆکى روسیا ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ مانگى داهاتو له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ وه‌فدى هه‌ردولا جارێکى دیکه‌ کۆده‌بنه‌وه‌، به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌کانیش په‌یوه‌سته‌ به‌ئاستى کۆبونه‌وه‌کانى هه‌ردوولاوه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار