بایدن: له‌گه‌ڵ پوتن رێککه‌وتنین ئێران ده‌ستى نه‌گاته چه‌کى ئه‌تۆمى
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، دواى کۆبونه‌وه‌یه‌کى دو کاتژمێرى له‌گه‌ڵ ڤیلادمیر پوتن سه‌رۆکى روسیا کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداو ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى ئاشکراکرد:"له‌گه‌ڵ پوتن رێکه‌وتووین که رێگرى بکه‌ین له‌وه‌ى ئێران ده‌ستى به‌چه‌کى ئه‌تۆمى بگات".
جۆ بایدن رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ پوتن پرسى داهاتوى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان واشنتن و مۆسکۆمان تاوتوێکرد، که ئه‌جێنداى ئه‌و دژى روسیا نیه، به‌ڵکو له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى ئه‌مریکایه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئه‌مریکا راشیگه‌یان:" به‌هیچ جۆرێک له‌پێشێلکارییه‌کان دژى سه‌روه‌رى خاکى وڵاته‌که‌مان و ده‌ستێوه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان خۆشنابین، وه‌ڵامى ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ده‌ده‌ینه‌وه".
بایدن له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌کانى روسیا دژى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌که‌ی، سه‌رۆکى ئه‌مریکا سه‌رکۆنه‌ى ده‌ستگیرکردنى ئه‌لێکسانده‌ر ناڤالنى سه‌رۆکى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌ى کرد و جه‌ختیکرده‌وه که هه‌نگاوه‌کان دژى ئه‌و سه‌رکرده‌یه پێچه‌وانه بنه‌ما دیموکراسییه‌کانه.
بایدن پرسى هێرشى ئه‌لیکترۆنى له‌گه‌ڵ پوتین تاوتوێکردوه و به‌ڕاشکاوى پێیوتوه که هێرشکردنه سه‌ر ژێرخانى ته‌کنۆلۆجیاى وڵاته‌که‌یان ره‌تده‌که‌نه‌وه
سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى روسیا پرسه‌کانى ئه‌تۆمى ئێران، مه‌له‌فى سوریا و لیبیاى تاوتویکردوه" ره‌خنه‌کانى پوتن له‌ئه‌مریکا و په‌یوه‌ندیدار به‌مافه‌کانى مرۆڤ مایه‌ى گاڵته‌جاڕیى و پێکه‌نینن".