نرخى نه‌وتى خاو داده‌به‌زێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 نرخى نه‌وتى خاو ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له‌بازاره‌کاندا داده‌به‌زێت و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌ 72 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى برنت به‌ 72 دۆلار و 65 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، له‌ دوا داخستندا به‌ 73 دۆلار و 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.

هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 70 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، له‌ دوا داخستندا به‌ 71 دۆلار و دوو سه‌نت بوو.

له‌دوو رۆژى رابردوودا نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کى خه‌یاڵى به‌خۆوه‌ بینى و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برنت به‌رزبوه‌وه‌ بۆ سه‌رو 74 دۆلار.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار