نیولیبڕالیزم "دزی كردن لەهەژاران و بەكۆمپانیاكردنی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان"

3 ساڵ لەمەوپێش



هەنگاو هاشم 

نیولیبرالیزم، بەمانای هەرە سادەكەی سیاسەتێكە لەلایەن حوكمڕانانەوە پیادە دەكرێت كە بریتیە لە، بارقورسكردن و دزی كردن لە چینی هەژاران بۆ دەوڵەمەندەكان و بارسوككردنی سەرشانی حكومەت لەسەر حسابی چینی هەژار، لە ڕێگەی بە تایبەتكردن و بەكۆمپانیاكردنی كەرتەكانی خزمەتگوزاری گشتی پێشكەش دەكەن و پێشتر لەلایەن حكومەتەوە كۆمەك و خاوەنداریەتی و بەڕێوەدەبران، وەك كەرتەكانی تەندروستی و خوێندنی باڵا و پەروەردە و هاتوچۆ و سیستەمی بانك و زۆرشتی تر، دەخرێنە بەردەم لۆژیكی "بازاڕی ئازاد" و سەرمایەدارە گەورەكان بەلۆژیكی قازانج مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، هەروەها و نرخی خزمەتگوزاریەكان تەواو بەرزدەبنەوە و خەڵكی سەر بەچینەكانی خوارەوە بەزەحمەت دەتوانن ئەم خزمەتگوزاریە سەرەتاییانە بەدەست بهێنن و سەرمایەدارە گەورەكان داهاتی چینە هەژارەكان دەخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە، هەروەها زیادكرنی باج و بەرزبونەوەی نرخی شتومەك، لەكاتێكدا داهاتی هاوڵاتیانی ئاسایی وەك خۆی ماوەتەوە یان دابەزیوە. مەبەستی سەرەكی لەسیاسەتی نیولیبرالیزم، بریتیە لە لابردنی ئەو داشكان و كۆمەكانەی دەوڵەت لەو كەرتانەدا بۆ چینەكانی خوارەوەی كۆمەڵگەی دەكرد.

• چەسپاندنی ساسەتی بەنیولیبڕالیزمكردن سیمایەكی دیاری حوكمڕانیە لەهەرێمی كوردستان، وەك یەتایبەتی كردنی كەرتەكان و بەپارەكردنی هەموو شت و قورسكردنی باری سەرشانی چینی هەژار و بەرزكردنەوەی نرخی شتومەك و زیادكردنی باج و و لاوازبونی تەواوەتی كۆمەكی حكومەت بۆ كەرتەكانی تەندروستی و خوێندنی باڵاو پەروەردە وهاتوچۆ و زۆرشتی تر، لەسیما هەرە دیارەكانی ئێستای حوكمڕانی هەرێمی كوردستانن، زۆربەی هاوڵاتیان داهاتیان یان دابەزیوە یان وەكو خۆیەتی و تادێت نرخی شتومەكی لەسەر زیاد دەبێت و خزمەتگوزاریە گشتیەكانیش لەسایەی بەتایبەتكردنیانەوە بەزەحمەت دەست دەكەوێت، لەئەنجامدا حكومەت باری سەرشانی خۆی سوككردوە لەسەر حسابی هاوڵاتیان و بەرژەوندی گشتی نەهێشتوە و خاپوری خۆشگوزەرانی كۆمەڵایەتی دەكات.

• دواین پێشهات لەهەرێمی كوردستان نەهێشتنی كۆمەكی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بەچارەسەركردنی نەخۆشانی شێرپەنجەیە، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، هەروەها گرانبونی نرخی بەنزین لەسەر شوفێران، لەكاتێكدا لەساڵی 2018 دا بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ناڕەزایەتیەكی گەورەی لەلایەن فەرەنسیەكانەوە لێكەوتەوە و دواتر بوو بەبزوتنەوەیەكی گەورەی ناڕەزایی كە بە "ناڕەزایی هێلەك زەردەكان" ناوبراو، حكومەتی ماكڕۆنی ناچار بەكۆَمەڵێك گۆڕانكاری كرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار