كه‌ركوك وه‌ك ده‌ردی ده‌ردان

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

3 ساڵ لەمەوپێش



له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

كهركوك خۆرهكان لهگهڵ گوێیان لهتهقهی پلایسهكهی حهسهن پلایس بوو كونه مشكیان لێبوو بهقهیسهری، ئهوان پێشتر بهدهنگی بهرز دهیانگوت « با بێن كارێكیان پێدهكهین با بهدهواری شڕی نهكردبێت، كهقوچانیان ئهمهریكاو دۆستگهلی دیكه نهبوایه قونیان لهودیو سنوره دهسكردهكانهوه دهیدا لهزهوی، ههڵاتن و ڤێللاو مۆڵ و بهنزینخانهو ئهو زهوی و زارهشیان بهجێهێشت كه داگیریان كردبوون، ههڵاتن و لهو دورهوه كهوتنه تانهو تهشهردان لهیهكتر یهك بهوی دی دهگوت ئهو خیانهتی نهكردبا بهو دهردهی ناچوین ، ئهوی دیش بهوی دهگوت ئهو وهتهی ههیه خیانهت پیشهیه، كهركوكیان بۆ حهسهن پلایس و هاوڕێكانی جێهێشت. كهركوك دۆشهكان ئێستا ئهگهر بوێری ئهوه بكهن بۆ پرسهیهكیش بێنهوه بۆ شار لهودیو زاڵگهی دوژمنهوه تڕو تفاقی جهنگیان له خۆ دهكهنهوهو وهك مهلی ماقوڵی مهلای مهشهور دێنه شارهوه ، ئهوان وهك جاری جاران توانای خوڕینیان نیهو لههاتنیاندا بهماتهماته خانوه تهجاوزو مۆڵ و بهنزینخانهكانیشیان به سهردهكهنهوهو دوو باره بهدزه دزه دهقوچێنن، ئهوان شاریان بۆ نهوت و فریودانی ئافرهت و داگیركردنی زهوی و زار دهویست نهك بۆ ئهوهی وهك نمونهیهكی جوانی شار نیشانی ئهوانی تری بدهن و لهڕێگهی خزمهتهوه سهرنجی ئهوانی دی بهلای خۆیاندا رابكێشن. جێهێشتنی كهركوك بۆ حهسهن پلایس و هاوڕێكانی ههر ئهو زیڵخانهی لێدهكهوێتهوه كهئێستا كهركوكی تهنیوهو بهرپرسانی شاریش لهنێو ئۆتۆمبیله جام رهش و فێنك و بۆنخۆشهكانی خۆیاندا بهتهنیشتیا تێدهپهڕن و چاویلكه رهشهكانیان رێگره لهبینینی زبڵخانهكه، كهركوك بازهكان لهبری دۆزینهوهی رێگهیهك بۆ ساڕیژی برینی كهركوك ئێستا لهتهك حهسهن پلایسهكان و بهرپرسانی ئێستای شاردا خهریكی كهین و بهین و مامهڵهن و لهخهمی گیرفانی خۆیاندان و ههڵپهی ئهوهیانه دزی و فزیهكهی شاریان بۆ بمێنێ و شار خۆی ههرچی بهسهر دێت جار به جهههنهم .

ئهوانهی رۆژگارێ خۆیان لێكردبوین به خودانی كهركوك و دهیانگوت دهبابه بهخوێوه دهخۆین و به دهنگی تۆپ زهماوهند دهگێڕین لەپڕ به تهقینی میزهڵانی مناڵێكی تهپه ههڵاتن و بارهگاو پشتوێنی خۆشیان بهجێهێشت ، لێ دهردی سهردهردان ئهوهیه كه كهس لهسهر ئهو ههڵاتن و خۆحهشاردانه سزای نهدان و میللهتیش وهكی جاران لهبهریان ههڵدهقونێتهوه، میللهت لهنێو پیسی و ناشرینی ئهو كهركوكهدا كه لهشاری خراوهو بووه بهگوندێكی وێرانه هێشتا ئومێد لهسهر ئهوانه ههڵدهچنێت، ئهوهتهی ههن لهكهركوك نهوتیان گهرهكهو هیچی تر نا ، نهوتیان ههبێت میللهت و شارو بوون بهتاكێكیهوه .

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار