نرخی بەرمیلێك نەوت 76 دۆلاری تێپه‌ڕاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە  له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 76 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا 049% دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 76.05 دۆلار، به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ ڕێژه‌ی 065% نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و 73.95 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینیی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان روی لەدابەزین کرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 0.21 دۆلار دابەزی کە ڕێژەی 0.28ی نرخەکەیەتی و بەوەش دابەزی بۆ 75.35 دۆلار.

به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواری نه‌وت، یه‌كێك له‌هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ فراوانی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ وڵاتانی جیهان له‌چوار هه‌فته‌ی رابردودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری كردوه‌ته‌ سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری پیشه‌سازی.

یه‌كێكی دیكه‌ش له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ كه‌می به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌پاشه‌كشه‌دایه‌، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت "ئۆپێك" كه‌ بڕیاره‌ مانگی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار