ترەمپ: خۆپیشاندان دەسپێدەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی پێشوی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاریداوە ئەمڕۆ شەممە لەکلیڤلاند و رۆژی 3ی تەمموزیش لە فلۆریدا بەبەشداری لایەنگرانی خۆپیشاندان ئەنجام بدات.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ کە دوای دورکەوتنەوەی لەسەرۆکایەتی ئەمریکا کەمتر لەناو لایەنگرانی دەردەکەوێت و زیاتر بۆچونەکانی لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، بڕیاریداوە ئەمڕۆ شەممە لەکلیڤلاند و رۆژی 3ی تەمموزیش لە فلۆریدا بەبەشداری لایەنگرانی خۆپیشاندان ئەنجام بدات.
لەروداوی هێرشکردنەسەر بارەگای کۆنگرێسی ئەمریکا لە 6ی کانونی دوەمی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارکرا بە هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشەکە چونکە لەو رۆژەدا کۆنگرێس بەمەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەکۆبونەوەدا بو کە بەسەرکەوتنی جۆ بایدن یەکلایی کرایەوە.
ترەمپ ئەو کاتە رایگەیاندبو، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ سەلماندنی بونی ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکەی 3ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ویلایەتی تەکساس و چوار ویلایەتی دیکەی کرد.
باسی لەوەشکردبو، "کارتی دەنگدانی ئەلیکترۆنی لەو پڕۆسەیەدا لە ژێر کۆنتڕۆڵدا نەبوە، ئەگەر ئەو کارتانە لەناوببرێت هەڵبژاردنەکان بێ ساختەکاری بەڕێوەدەچێت، هیچ پڕۆسەیەکی رادەستکردنی دەسەڵات لە ئارادا نابێت و وەک سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامی بە کارەکەی دەدات".