کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ گفتوگۆکانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێران نزیکه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، واده‌ى کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌گفتۆگۆکانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ ئێران نزیکه‌.

  ئه‌مڕۆ 26ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌ره‌ى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندووه‌:" واده‌ى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌گفتۆگۆکانى سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ ئێران نزیکه‌."   

لێدوانه‌که‌ى بلینکن له‌کاتێکدایه‌ که‌ پێشترکۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا گه‌شبین بوون به‌گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێکى باش له‌باره‌ى ئه‌و دۆسییه‌وه‌.  

به‌شێک له‌چاودێرانى دۆخى گفتۆگۆکان ئێران و ئه‌مه‌ریکا پیانوایه‌، دواى هه‌ڵبژاردنى ئیبراهیم ره‌ئیسى بۆ سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ گروپى پارێزگاران، دانوستانه‌کان له‌ ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته‌ بنبه‌ست، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئێران هه‌موو جۆره‌ نه‌رمى نواندێکى له‌باره‌ى درێژکردنه‌وه‌ى چاودێریى سه‌رپه‌رشتیارانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌تۆم  ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌.

رۆژى هه‌ینى ژان لۆدریان و ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا داوایان له‌ تاران کرد که‌ هه‌ندێ "بڕیارى قورس" بدات و سازش بکات بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆکانى ڤییه‌ننا بۆ زیندووکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى به‌ره‌وپێش بچن.  

  خه‌تیب زاده‌، وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى ئێران له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى که‌ رێککه‌وتنه‌که‌ى به‌جێهێشت ئێران نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌مه‌ریکا بوو، بۆیه‌ پێویسته‌ واشنتۆن خۆى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو رێککه‌وتنه‌که‌ بدات و هه‌موو سزا نایاساییه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌."  

  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار