به‌رمیلێک نه‌وتى خاو 75 دۆلاره‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو له‌ بازاره‌کانى جیهاندا جارێکى دیکه‌ رووى له‌به‌رزبونه‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 75 دۆلاره‌. ‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 1 ى ته‌موزى 2021، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له‌ ئێستادا به‌ 75 دۆلار و چوارسه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، له‌ دوا داخستندا به‌ 74 دۆلار و 63 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 73 دۆلارو 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، له‌ دوا داخستندا به‌ 73 دۆلار و 42 سه‌نت بوو.

بریاره‌ ئه‌مڕۆ وڵاتانى ئه‌ندام له‌رێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س کۆببنه‌وه‌ تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر زیادکردنى رۆژانه‌ى 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى دیکه‌ بده‌ن بۆ هه‌نارده‌کردن ئه‌وه‌ش له‌ 1ى ئاب واتا مانگێکى دیکه‌ بچێته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار