نرخى نه‌وتى خاو داده‌به‌زێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌ له‌ بازاڕه‌کانى جیهاندا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌هاکه‌ى داده‌به‌زێت و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌ 75 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

له‌ئێستادا به‌رمیلێک نرخى نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 75 دۆلارو 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، له‌کاتێکدا دوێنێ به‌ 76 دۆلارو 47 سه‌نت بووه‌. 

هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 75 دۆلارو 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، له‌کاتێکدا دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ 75 دۆلارو 43 سه‌نت.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند:"  کۆبوونه‌وه‌ى رێکخراوى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ستى به‌کاره‌کانى کردوه‌ و ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئه‌نجام ده‌درێت".

بریاره‌ وڵاتانى ئه‌ندام له‌ رێکخراوه‌که‌ گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر نرخ و گۆرانکارى دۆخى ئابوورى له‌بازارى نه‌وتى خاودا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار