ته‌ندروستى جیهانى مه‌ترسى نوێ له‌باره‌ى کۆرۆناوه راده‌گه‌یه‌نێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند، جیهان له قۆناغێکى زۆر مه‌ترسیدارى په‌تاى کۆرۆنادایه و پێویسته تا کۆتایى ئه‌مساڵ هه‌موو وڵاتێک ڤاکسین به ڕێژه‌ى 70%ى هاووڵاتیانى خۆى بدات.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم سه‌رۆکى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند:" ئێستا له قۆناغێکى زۆر مه‌ترسیدارى په‌تاى کۆڤید 19داین، له‌و وڵاتانه‌ى رێژه‌ى دابینکردنى ڤاکسین له ئاستێکى نزمدایه، جارێکى دیکه پڕبوونه‌وه‌ى یه‌که‌کانى چاودێرى چڕى نه‌خۆشخانه‌کان وه‌ک پێشترى لێهاتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هێشتا هیچ وڵاتێک له مه‌ترسییه‌کانى کۆرۆنا رزگارى نه‌بووه. جۆرى گۆڕاوى دێلتا هێشتا مه‌ترسیداره و به‌رده‌وامه له بڵاوبوونه‌وه و خۆگۆڕین".
هاوکات داواى له سه‌رکرده‌ى وڵاتان ده‌کات تا کۆتایى ئه‌مساڵ له هه‌موو وڵاتێک به‌ڕێژه‌ى 70%ى دانیشتوانیان به ڤاکسینى دژه کۆرۆنا بکوترێن"ئه‌مه باشترین رێگه‌یه بۆ هێواشکردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاکه".