لەدەسەڵاتگەریی دێرینەوە تا سۆزانــیـــخـانەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری
هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگە بەپـێی تێزەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان
عادل عوسمان
3 ساڵ لەمەوپێش
عادل عوسمان
دونیابینیی، واتە سەیرکردن و تێڕوانین لە گەردوون – سرووشت – کۆمەڵگە و پێکهاتە و پەیوەندییە زیندووەکانی نێوان ئەو سیانە گەردوونییە. ئەگەر دونیابینیی لەئاستی تێگەیشتن لەو سیانەییدا نەبوو پارچەی کردو هەریەکەیانی بەجیا بەدەستەوە گرت، ئەوا دونیابینییەکە لەڕێ لادەدات و بۆ شوێنێکی تر دەڕواو ئامانجێکی تری هەیە. کۆمەڵگەی سروشتیی، لەسەر بنچینەی پەیوەندیی ئۆرگانیکی ئەو سیانەییە دامەزراوە. هاوکێشەکانی ژیان و ئازادیی لەناو ئەو پەیوەندییە گەردوونییەدا دامەزراوە. لەوانەیە زۆر کەس بڵێت: ئاخر مرۆڤ ئەوەندە دوو ئۆجەلان ناسیی پێشکەوتووی نەبووە تا زانست و بیرکردنەوە ئەوەندە پێشبکەوێت و ئەو پەیوەندییە بەو رەنگە بەڕێوەبچێت. بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە، دەڵێین، ژیان بەو زانستەی وا ئەمڕۆ پێی دەڵێن زانست )کە هەموو شتێکە زانست نەبێت(، نە پێشدەکەوێت و نە زانستیشە. ئەوە لێدانە لەزانست و پێشکەوتن. شارستانییەت، کەگوایە پێشکەوتنە، لەئەنجامی لێدان لەو پەیوەندییە گەردوونییەوە دروستبوو، هەرچی دەسکەوتی زانستیی و پیشەسازیی و کۆمەڵایەتییە، یان سڕیەوە، یان سەرلەنوێ دایڕشتەوە و بەناوی خۆیەوە خستییە بازاڕەوە. زانستی پارچەکردو کردیە هۆکاری بەرهەمهێنانی زێدەبەهاو قازانج. بۆ ئەوەی لەو رێ لادانەی کۆمەڵگەی سرووشتیی تێبگەین، پێویستە لەکۆمەڵگەی سرووشتیی تێبگەین. ئەوکات دەزانین لەڕێ لادانەکە لەکوێوە دەستیپێکردووە. گەشەی ژیان و زۆربوونی دانیشتوان، مرۆڤی بیرکەرەوەی ئافراند، کە چۆن بتوانێت لەگەڵ دەوروبەر خۆی بگونجێنێت و تێیدا بژی و نەبێتە پاروویەکی چەوری دەوروبەرەکەی، بە سرووشت و گیاندارەکانی تریەوە، واتە خۆیشی بپارێزێت. سەرەتا مرۆڤ ئەشکەوت و کەندڕەکانی نێو چیاو شاخە بەرزەکانی بۆ ژیان و پاراستنی خۆی هەڵبژارد. ئەشکەوتەکان پێدراوە سرووشتیەکانی خاک بوون کە مرۆڤ توانی بۆ پاراستن و حەوانەوە سوودی لێ ببینێت. بۆیە بەرانبەر ئەو پێدراوە گەردوونییە رێزدار بوو. بەروبووم و گژوگیا یەکێکی تر لەو پێداویستییانەی ژیان بوو وا سرووشت بەمرۆڤی دەدا، بۆیە هەموو ئەوانەش لەزهنی مرۆڤدا بەدانەوێڵە ناسران شێوەیەکی پیڕۆزی رێزداری لێ نیشاندرا. بەهۆی ئەو پێداویستییانەوە کۆمەڵگەبوون، واتە کۆبوونەوە بە دەوری یەکدا درووست بوو. ئاوا یەکەمین دەستەی چەند کەسی درووست بوو. لەئەنجامدا خێزان سێ ئۆجەلان ناسیی و پێکهاتە گەشەکردووەکانی خێزان چێ بوون. ئەمەش گەشەی سەند بۆ کۆمەڵگەی چەند کەسیی و چەند خێزانیی و دروستکردن و گەشەکردنی نەوەو وەچەخستنەوە. بۆ بەردەوامی ژیان سێ پێداویستیی هەبوو: ١- خۆراک، ٢-پاراستن، ٣-وەچەخستنەوە. لەئەنجامی ئەو گەشەکردنەوەوە، کاردابەشیی هاتە گۆڕێ، سا رێکخستنی کۆمەڵگە دروست بوو. بۆ دابینکردنی خۆراک، دایک – ژن دەوری گەورەو گرنگی گێڕا. هەم کۆی دەکردەوەو هەم دابەشی دەکرد. دانەوێڵە و بەروبووم بەشی پێداویستیی ژیان و بەردەوامیی نەدەکرد، بۆیە راووشکاریش هاتە نێو کایەی دابینکردنی خۆراکەوە. بۆ راوشکار پێویستی لەتەڵەنان هاتە ئارا. راوشکار هەم پێویستی بەخۆپاراستن بوو، هەم لەداونانی نێچیر. بۆیە فکری مرۆڤ بۆ رێگە و رێبازی فێڵ و تەڵەکە چوو. لایەکی تری راووشکار، پێویستی بەهێزی بازوو و توانا هەبوو. ئەوەش بەمرۆڤە بەهێزەکان بەڕێوە دەبرا. لەئەنجامی ئەو کاردابەشییەدا، تواناکانی هێز هاتە پێشێ و خۆی پێشخست. بۆیە کاری بەهێزو کاری کۆکردنەوەی بەروبووم جیاوازییەکی بەخۆوە نیشاندا. دۆزینەوەی چاندن، کێڵان و درووستکردنی کەشی پێگەیاندنی دانەوێڵە، ماڵی-کردن و خزمەت و بەڕێوەبردنی ئەو ماڵیکردنە، وای لەمرۆڤەکان کرد زیاتر بیر بکەنەوەو هەندێ دۆزینەوە بکەن و گەشە بەو دۆزینەوانە بدەن. بۆیە دۆزینەوەکان سەرەتایین، بەڵام بنگەی داڕشتنی دۆزینەوەی پێداویستیی و بەردەوامیی ژیان بوون، لەچوارچێوەی ‹پێبەخشین و وەرگرتندا›، نەک پاوانکاریی و چوار ئۆجەلان ناسیی دەستبەسەرداگرتن. ئەو پەیوەندییە سرووشتییەی نێوان مرۆڤ – گیانداران – سرووشت – گەردوون بەردەوام بوو. کاتێک هەموو ئەو کارانە کران و ئەو دۆزینەوانە بەدەستهاتن، هەمووی لەسەر دەستی ژن و بەپێشەنگێتیی ژن کران. زانستەکان، زانستی پزیشکیی، رووەکناسیی، چاندن و کێڵان، پیشەسازیی، هەڵگرتنی دانەوێڵەو بەرهەمە سرووشتییەکان و بەخشینەوەی بەسەر ئەندامانی خێزان – کۆمەڵگە، زیادکردنی وەچەو نەوە، ماڵیکردنی ئاژاڵ و باڵندە، ئەستێرەناسیی، تێگەیشتن لەسرووشت و پێشبینبیەکان، هەموو ئەوانە دەسکەوتی ژن بوون. بۆیە لەکۆمەڵگەدا رێزداریی ژن و پیرۆزکردنی ژن، یەکێک لەدیاردە ئاسایی و ناسراوەکانی کۆمەڵگەی سرووشتیی بوو. هەموو ئەوانە بەئاسایی تێدەپەڕی و بەردەوامی ژیان پیرۆزیی و رێزداری تێدا پێشکەوت. بەرزبوونەوەی تەمەن و رێزداریی نیشاندان بەرامبەر بەو رەنج و تێکۆشانەی وا مرۆڤەکان لەتەمەنی لاوی و پێگەیشتوییدا لەخزمەتی کۆمەڵگەدا نیشانیان داوە. وایکرد جێگە و پێگەیەکیان پێ بدەن، تا شایانی ئەو رەنج و قوربانییە بێت. ئەو رێزلێنانە ناوی شامانی لێنراو بووە شێوەیەک لە سیستەمی رێزداریی بەرانبەر بەتەمەنەکان. گەشەکردنی توانای راوشکارو نێچیروانیی، پێویستی بەهێزی بازوو و بیرکردنەوە بوو، لەچۆنێتیی خستنەداوی نێچیرەکە و گرتنی و کوشتن و کەوڵکردن و ئامادەکردنی پێویستییەکانی راوشکارو بەستنەوە و سەربڕین و پارچەکردنی تا بۆ خواردنی دەستە و تاقم و کۆمەڵگەکەیان پێشکەشی بکەن. پێویستی بە پێشخستنی پێداویستییەکانی لەچاڵنان و پێنج ئۆجەلان ناسیی بەستنەوەو پێداویستیی بڕەر هەبوو. بۆیە داو، تیروکەوان، پەت و چەقۆ ئەو پێداویستیانە بوون وا بۆ ئەم بەشەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە پێویست بوون. بۆ بەڕێوەبردنی ئەم بەشە پێویستی بەکەسی بەهێزو فێڵباز هەبوو، بۆیە شێوەیەک لەڕێکخستنی دەستە و تاقمی بەهێز هەبوو کە هەرچی رێکخراوتر بێت. بەوە مرۆڤەکانی ئەم بوارە هەم بەهێز، هەم رێکخراوتر بوون. بەو هۆیەوە کە لەداونانی گیاندارە بەهێزو دڕندەکان بوو، هەم خوێنڕشتنی تێدا بوو. بۆیە توندوتیژیی بناغەکانی خۆی دانا. مرۆڤە بەساڵاچووەکان ئەزمووندارو خاوەنی بیرو تواناو هێز بوون. بیریان لەچۆنێتیی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگە دەکردەوە. بەوە کۆمەڵگە دابەشی سەر دوو جۆر بیرکردنەوە بوو.
یەکەم: بیرکردنەوەی ژن، خۆی لە بەڕێوەبردنی نەرم، خزمەتکردن، دۆزینەوە، زانست، پیشەو پێشکەشکردن و کاردابەشییدا دەبینییەوە.
دووەم: بیرکردنەوەی پیاو، خۆی لەڕاوشکار، هێزو کەڵەکەبوونی توندوتیژیی بەرانبەر گیانداراندا دەبینییەوە. بۆیە بەو هۆیەوە بیری لەیەکخستنی سیانەی، شامان – هێزو سوپا کردەوە، لەپێناوی دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی زیادو لەڕێگەشەوە کۆمەڵگە، شەڕەکانی نێوان ئەو دوو بیرکردنەوەیە، قۆناغی ملیۆنان ساڵی بردووە . پیاو یان چینی زاڵم، گەرەک بوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی کۆمەڵگە، لەیەکەم قۆناغدا لە بیرکردنەوەی نەرمی خزمەتکردنی ژن بدات. بۆ ئەو مەبەستەش دەبوو کێبڕکێی بیرکردنەوە و زهن ئامادە بکات. بۆیە دەستی برد بۆ بەکارهێنانی لێدان لەدەسکەوتە نەرمەکانی کۆمەڵگەی ژن. زانستی پزیشکیی، کە ئەزموون و دەسکەوتی ژنە، لەسرووشتی گژوگیا و بەری شەش ئۆجەلان ناسیی دارو پێدراوەکانی خاکەوە وەری گرتووە، بە جادووگەریی چوێنرا. ئەستێرەناسیی و فەلەکناسیی بەخراپ نیشان درا. کۆکردنەوە، ماڵیکردن و کێڵان و بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، درووستکردنی خێزان و گۆڕینی بۆ خێزانی دوو نەفەرە، درووستکردنی گوند و نیشتەجێکردن، بەخشینەوە بەکاری نەشیاو نیشان دراو، وەک رەنجی خۆ ناسێنراو پاراستن و دەستبەسەرداگرتنی رەوایەتی پێدرا.......زۆر لەو بوارانەی وا دەسکەوتی ژن و کۆمەڵگەی سرووشتین و بە (١٠٤) ماکان ناسراون دەستیان بەسەردا گیراو لەژن سەندرانەوەو سەرلەنوێ بەپێی بەرژەوەندیی پیاو داڕێژرانەوەو بەکارهێنرانەوە. شەڕی پاراستنی پیرۆزیی و دەسکەوتەکان و پاوانکاریی و قۆرغکاریی بەردەوام بوو، ماوەیەکی مێژوویی زۆری خایاند. ئازارێکی زۆری بەمرۆڤایەتیی گەیاند. بەرهەمی ئەو ئازارە، لەڕێ لادانی کۆمەڵگەو دروستبوونی کۆمەڵگەی چینایەتیی – دەسەڵات – دەوڵەت بوو. کە بناغەکەی لەسەر دەستبەسەرداگرتنی رەنجی کۆمەڵگە بوو، بەسیستەم کرا. ئەم سیستەمە بۆ ئەوەی درێژە بە تەمەنی خۆی بدات. دەبوو هەلومەرجەکانی درێژەدان بەژیانی خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنێت. ئەم سیستەمە لە هەناوی کۆمەڵگەی سرووشتییەوە بە پێشکەوتنی بیرکردنەوەی ئامانجدارو زاڵ بوون بەسەر سۆزداریی سروشتی فرچکی گرت. بیرکردنەوەی شیکاریی، ئەو بیرکردنەوەیەی وا بە هۆیەوە تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتیی سرووشتی گۆڕی و گشت شتێکی لەپێناوی من، بەدەستەوە دەگرت. بەوە جیاوازیە چینایەتییەکان درووست بوون، کۆمەڵگە دابەشی سەر بەڕێوەبەرو بەڕێوەبراو بوو. لەنێو بەڕێوەبەراندا، کاردابەشی کرا، هەرلایەک و بەشێکی ئەرکی خۆی لەقۆرخکاریی و حەوت ئۆجەلان ناسیی خۆسەپاندن و باڵادەستیی پێ بڕا. بەردی بناغەکانی سیستەمی چیانایەتیی و دەوڵەت لەدەوڵەت شارەکانی سۆمەرەوە دانراو بەدەزگا بوو. دەزگای هزر، دەسەڵات، پیشەسازیی، پۆلیس و دەوڵەت، کۆیلەداریی و سۆزانی- خانە، زیندان و کوشتن، لەو سیستەمەوە ئاوا کراو بەسەر کۆمەڵگەدا سەپێنرا. کۆمەڵگەی سرووشتیی بە ئاسانیی ئەو سیستەمە جیاوازەی نەپەژراند، شەڕ و کێشمەکێشەکانی نێوان ئەو دوالێزمە زۆر بە توندیی بەردەوام بوو، تا ڕۆژی ئەمڕۆشمان هەر بەردەوامە.
1-مۆدێڕنیتەی سەرمایەداریی:
درێژەی شەڕی ئەو دوالێزمەی نێوان کۆمەڵگەی سرووشتیی و سیستەمی سەرمایەداریی، کە درووستکردنی کۆمەڵگەی چینایەتی بوو، بەپێی ئەو داباشکاریی و لەڕێ لادانە چینایەتییە، درووستکردن و سەپاندنی سیستەمی کۆیلەداریی، دەرەبەگایەتیی و دواقۆناغەکەشی سەرمایەدارییە. لەژێر لێدان و قبووڵنەکردنی کۆمەڵگەدا بە دۆخێک گەیشتووە دەمێکە لەبەر چاوی کۆمەڵگە کەوتووەو تووشی قەیران و گێژاوی ناوخۆیی بووە. بۆیە ئەو سیستەمە چینایەتییە لەهەناوی خۆیدا، تۆوی ناکۆکیی بەرەو هەڵوەشان و تیاچوونی تێدا چێنراوەو لەناودەچێت. بەڵام چونکە خاوەنی هزرو بیرکردنەوەیەکی شیکارییە، هەمیشە کار لەسەر بەلاڕێدابردن و خراپکردنی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە دژبەرەکانی دەکات. قۆناغی کۆتایی ئەم سیستەمە مۆدێڕنیتەی سەرمایەداریەو هەمیشە بۆ نەزۆککردنی بزوتنەوەکانی بەرانبەری دەستتێوەردان دەکات. بەشێوەو هۆی سیستەمی دەسەڵاتەوە. ئەو تەڵەزگەو چورتمەی وا کۆمەڵگە و بزوتنەوە دژە چینایەتیەکان بۆیان هەڵنەسەنگێنراوە، بۆیان شیی نەکراوەتەوە و لێی هەشت ئۆجەلان ناسیی دەرباز نەبوونە. بۆیە بەدرێژای مێژوویەکی دوور بزوتنەوەکان قەتیس ماون و ئەوەی بەرهەمی دێننەوە، هەمان سیستەمی چینایەتییە. لەئەنجامی شیکردنەوەی هۆکارەکانی ئەو ناکامیانە و بەرەوپێشچوونی زانستیی و لێکۆڵینەوەی ئارکێۆلۆژیی و دۆزینەوەی مێژووی راستەقینە. لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلان›ـەوە، گەیشتە دۆزینەوەی ئەو سیحرو بیرمەندی گەلان ‹ ئەفسوونەی کە بۆچ سەرەڕای ئەو هەمووە ناڕەزایەتیی و شۆڕش و ئاڵوگۆڕانە، کەچی سیستەمی سەرمایەداریی تێدا ناچێت. دیارە ئەو دەسکەوتە تەنیا دەسکەوت و بەرهەمی بیرکردنەوەی بەڕێزیان نەبووە، بەڵکو بەرهەمی لێکدانەوە و قوڵبوونەوەو لەسەرڕاوەستانی تەواوی بەرهەمی مێژووە. هاوکاریی زانست، میتۆلۆژیا، ئایین و ئەفسانە و ئەو هەوڵ و تێکۆشان و لێکدانەوانەی وا زانستوان، شیکەرەوە، بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان، تێکۆشەران و بیرمەندان و پێدراوەکانی ژێرخاک و سەرخاکە، ئۆجەلان پوختی کردوونەتەوەو بیرکردنەوەیەکی پوخت و پاکی لێ بەرهەم هێناوەو پێشکەشی مرۆڤایەتیی کردووە، بەناوی ‹مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک›.
پێش هەرشت مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک لادانی پەردەی سەر ئەو ئەفسوونەیە وا ناوی دەسەڵات – دەوڵەت – زێدەبەهایە
لادانی ئەو ئەفسوونە ڕێی بۆ دۆزینەوەی تەواوی بوارەکانی ژیانێکی ئازاد کردەوە. بۆ تێگەیشتن لەدونیابینی ئۆجەلان پێویستە ئەمجار مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک بناسین. مۆدێڕنیتەی دیموکراتیکـیش واتە ژیانی ئازاد، بە هەموو پێدراوەکانییەوە. مسۆگەر ئەگەر جیهانبینیی ئۆجەلان لەو چوارچێوە گەردوونییەی ژیانی ئازاد دابڕیت. بەدڵنیاییەوە کەوتوویتە داوی خراپەوە. بۆیە گرنگە بە بەرگێکی تەسکی حزبیی و رێکخستنیی و تەنانەت وەک سیستەمێکی دابڕاوی چینایەتیی هەڵسوکەوتی لە سەر 9 ئۆجەالنناسیی نەکرێت و بچموک نەکرێتەوە. بەڵکو وەک سیستەمی ژیانی ئازاد گەردوونیی بناسرێت، ژیان بە بنەما بگرێت، نەک چین و تەنانەت مرۆڤیش!. چونکە لە ژیاندا تەنیا مرۆڤ نییە، بەڵکوو زیندەوەران، گیانەوەران و هەبوونەکانی تر هەیە. ئەو پەیوەندییە گەردوونیی – سرووشتیی – کۆمەڵایەتییەی لەژیاندا هەیە وای لەو دونیابینیە کردووە، ببێتە دونیابینییەکی ئێکۆژیان . ئەو دونیابینییە بەلێدانی مرۆڤتەوەریی تەواوی بیرکردنەوەی مرۆڤایەتی گۆڕی و وەری چەرخاندە سەر گەردوونتەوەریی و مرۆڤیش وەک بەشێک لە پێکهاتەی ئەو ناوەندە بناسێت و بناسێنێت. بەو هۆیەوە ئیکۆلۆژیی تەواوی هەبوونەکانی ژیانی لەخۆگرت و سەرلەنوێ پەیوەندییە گەردوونییەکانی ژیانی بە ناکۆکیی و پەیوەندییەکانییەوە ناساندەوە. بۆیە ئیکۆلۆژیی تەنیا بواری سرووشت و رووەک نیە، بەڵکو تەواوی سیستەمی بەرگریی، پاراستن، پەیوەندیی، ناسین، ناکۆکیی، رێکخستن، هەبوونی جیاواز، کەلتوورو پێکەوەییەکانە. هەموو ئەوانە لە گەردوون – سرووشت – کۆمەڵگەدا وا رێکخراون، بدەن، ببەخشن، وەرگرن، بەرهەم بێن و پێکەوە یەکتر تەواو بکەن. رێکخستنی ئەو پەیوەندییەی پێدان و ئاودان دەکاتە سیستەمێک هیچ بوون و زیندەوەرێک هەبوون و مافی ئەوانی تر نادیدە نەگرێت و بنپێ نەخات. رێکخستنی پەیوەندیی ژیانی گەردوونی هەبوونەکان دەتوانێت هاوکاریی راگرتنی هاوکێشەی ژیان بێت و بیخاتەوە سەر شاڕێگەی خزمەت و یەکپاراستن. ئەو دڕندەییەی مرۆڤ لەم سەردەمی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداریەدا پێی گەیشتووە، هۆکارەکەی نەخوێندنەوە و تێنەگەیشتن و تێکەڵکردنی ئەو 10 ئۆجەلان ناسیی چاوچنۆکیی و قازانجپەرستیەی سیستەمی سەرمایە – زێدەبەهایە بەتەواوی چین و پێکهاتە کۆمەڵایەتیی و سرووشتییەکانەوە. ئەو هەموو بەڵایەی بەسەر گەردوون – سرووشت – کۆمەڵگەدا دێت، هۆکارەکەی چاوچنۆکیی سیستەمی قازانجپەرستی سەرمایەو بەرهەمهێنەری زێدەبەهایە. جا بۆئەوەی ئەم سیستەمە درێژە بەژیانی خۆی بدات، دەبێت رەوایەتیی لەکۆمەڵگەوە وەربگرێت. ئەویش لەڕێی خۆخستنە جێی کۆمەڵگەوە. بۆ ئەوەی رەوایەتییەکەی مسۆگەر بکات دەبێت بەناوی کۆمەڵگە و بۆ کۆمەڵگە قسە بکات. کۆمەڵگە خراپ بکات، تووشی بەڵا و نەخۆشیی بکات، هەزاران ئافاتی بەسەردا بێنێت و لەکۆتاییشدا خۆی وەک فریادڕەس نیشان بدات. بەهۆی هەژاریی هزریی، ئابووریی و ناڕێکیی و بێتوانایی دارایی و نەبوونی هێزی پاراستن و تێنەگەیشتن لە سیستەمی زێدەبەها، خودی کۆمەڵگەش بووەتە پێکهاتەیەکی خەڵەتێنراو کە هێز بەو سیستەمە باڵادەستە چینایەتییە دەدات و تەمەنی خراپی سیستەمەکە درێژ دەکاتەوە، وەک ئۆجەلان دەڵێت «بووەتە مۆرەی راگرتنی سیستەمەکەی». لەبری ئەوەی لەخۆی بگات و ئەو سیستەمە رابگرێت، کەچی لەخزمەتیدا پێملی هەموو شتێ دەبێ و وەک چارەنووسی لەنەخشی¬تەوێڵ¬نووسراو دەیبینێ.
2-مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک:
کاتێک سەیری مێژوو دەکەین، دەبینین دونیایەک جیهانبینیی و هێڵی ئایدۆلۆژیی و سیاسیی و کۆمەڵایەتیی تێدایە. هەموو ئەوانە بەرهەمی ژیانی کۆمەڵایەتین و لە ئاسمان و نەبوونەوە درووست نەبوون. بەڵکو بەرهەمی کاری پراکتیکی کۆمەڵایەتیی مێژوویین. لێرەوە دەگەینە ئەوەی 11 ئۆجەلان ناسیی کۆمەڵگە جیاوازەکان بەرهەمی مێژووی پێکهاتە جیاوازەکانن و لەپەیوەندییەکی ناتەباو پڕکێشەدا ژیاون و ناکۆکییەکانیشیان بەرهەمهێنەری سیستەمە جیاوازەکانە. ئەوەی لەم تێڕوانینانەی پێشوودا نامۆیە خوێندنەوەی مێژووی هەبوونەکانە؛ مرۆڤیش دەتوانێت لەسەر پێدراوەکانی جوان و دروست شیکردنەوە بکات. کۆمەڵگەی سرووشتیی، هەبوویەکی لەمێژینەی مێژوییە، بەژیانی سەرەتایی و بەکۆمەڵگەبوون دەستپێدەکات و بەردەوامی بە خۆی دەدات و لەچوارچێوەی ژیانێکی سانا و سرووشتییدا لەپەیوەند بەهەبوونەکانی ترەوە بەردەوامی بەخۆی دەدات. لەشەسەندنی ئەزموون و کەڵەکەبونی بەهاو دەسکەوتی زێدەبەهادا ئەم سیستەمە لەڕێ دەردەچێت و ئاڵوگۆڕ بەتەواوی سیستەمی ژیان و ئەزموون و پەیوەندییەکان دەکات. بۆیە ئەو لەڕێلادانە دەبێتە هۆکاری کارەساتێکی گەورە بۆ پەیوەندیی گەردوونیی ژیان – سرووشت – مرۆڤ و دەوەروبەری. ئیتر دەوروبەر، واتە سرووشت و جوگرافیا ئەو شوێنگە سرووشتی و پێدراوە نییە کە مرۆڤەکان تێر و پۆشتەو بەردەوام دەکات. بەڵکو ئەو شوێنگەیە کە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی هەندێک بەرهەم دێنێت. بۆیە خاک و زیندەوەران و باڵداران دەبنە هۆکاری دابینکردنی بەها و زێدەقازانج بۆ بەرژەوەندیی چینێکی کۆمەڵایەتیی و نەگبەتیی بۆ زۆربەی ئەوانی دی. ئەم سیستەمە بەبەردەوامی خۆی دەبێتە خوداوەندە دەمامکدارەکانـی قۆناغەکانی دواترو بێ دەمامکەکان برەو پێبدات بۆ درێژەدان بەتەمەنی. ئەوەشی ئەم سیستەمەی راگرتوە تێنەگەیشتنە لەئەفسوونی دەسەڵات – دەوڵەت، بۆیە تەواوی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە گەورەو گرانەکانی مێژووی مرۆڤایەتیی ناکام ماون و نە لەم ئەفسوونە تێ گەیشتوون و نە خۆیان لێ 12 ئۆجەلان ناسیی لاداوە. بۆیە لە کۆتاییدا هەمووان بوونەتە خزمەتکاری سیستەمی دەسەڵات – دەوڵەت .
دۆزینەوەی ئەو ئەفسوونە لەسەر دەستی بیرمەندێکی وەک ئۆجەلان بەدەست هات، ئەویش لەڕێی شڕۆڤەکردنی مێژووی هەبوونەکان و سۆمەرو ئەو سیستەمەی کە چ ئەفسوونێکە مرۆڤ بە نێتی ئازادیی و ژیانێکی باشترەوە تێدەکۆشێ، کەچی ئەوەی سەر دەردێنێت، هەر دەرهاویشتەکانی سندووقی پاندۆرایە و کۆمەڵگە پەلکێشی لەناوبردن و گێژاوی زیاترو قوڵتر دەکاتەوە، هەر گەشەو بەرەوپێشچوونێک مەرگی زیاتری کۆمەڵگەو کۆمەڵگەبوونی پێوەیە. بەخوێندنەوەی مێژووی ژیان و پەیوەندییەکان، هەبوونی تێکۆشانە ئازادەکان، گەیشتە ئەوەی لەهەموو ئەو هەبوونانەی پێشوو وەک خۆی دەڵێت «پاڵاوتەیەکی وەرگیراو لەهەموان پێشکەش بەمرۆڤایەتیی بکات». ئەم پاڵاوتەیە لانی کەم بۆ ئەم سەردەمە باشترین بەرهەمی فکرو پراکتیکی کۆمەڵایەتییە و کراوەشە بۆ لێ¬زیادکردن و پەرەپێدان. بەوە لە چەمکی دۆگماتیزم، دواکەوتووی پاشڤەڕۆیی و بۆگەنبوونی هزرو کۆمەڵگەی دا، هەمیشە دەرگای بۆ بەرەوپێشچوون و نوێبوونەوە کردەوەو خوڵقاند. مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک ئەو سیستەمی ژیانە ئەڵتەرناتیڤ و کۆمەڵایەتییەیە وا لە ەناوی مێژووی مرۆڤایەتیبدا رێگەی لەسەر گەڕانەوە بۆ رابردوو کردەوەو ژیانی نوێی سەرلەنوێ لەسەر دەسکەوتەکانی ئەزموون و مێژوو داڕشتەوەو لەنێو هەبوونە جیاوازەکاندا، بەناکۆکییەکانیشیەوە، گیانی پێکەوەیی و کارکردن و ژیانی ئافراندەوە.
مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک، دونیابینییەکە، ژیانی بەهەموو 13 ئۆجەلان ناسیی ڕەهەندەکانییەوە؛ پاراستن، بەردەوامی، بەرهەمهێنان، پەیوەندیی، ژینگە، رەگەز، بیروباوەڕ، رێباز، سرووشت، گەردوون، ئیکۆلۆژیی، ژیان و ژنەوەی سەرلەنوێ پێناسە کردەوەو ژیاندەوە. بۆیە ناکرێت هەبوونی دونیابینییەکی لەو شێوە بچوک و پارچە بکرێت. چونکە خودی مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک لەپارچەکانەوە دەستیپێنەکرد. ئەگەر پارچەیەکیشی دابێتە بەر نەشتەری شیکاریی ئەوا گشتێتیی بەدەستەوە گرتووە و پێگەی پارچەکەشی تێدا ناسیوەو ناساندوە. بۆیە کراوەیە بەرانبەر بەتێگەیشتن و شیکردنەوەو هەبوونە جیاوازەکان، هەروەها بەنەرمییەکی سەرسووڕهێنەرەوە کۆمەڵگەیەکی ئازاد ئاوا دەکات، کە هەموو هەبوونەکان بتوانن بە ناسنامەکانیانەوە لێی بژین و بەڕێوە بچن. بەبێ ئەوەی هیچ هەبوویەک بیر لەسڕینەوە و پاکتاوی ئەوی دی بکاتەوە، بەڵکو هەموو هەبوونەکان پێکڕا دەژێنێت و دەژین.
ژیان، لە مۆدێڕنیتەی دیموکراتیکدا بەمانای ئازادی، بەشداریی لەکایەکانی ژیان و گەردوون. مرۆڤ ئەو بوونە دڕندە نییە کە ناوەندی بڕیارو بەکارهێنان بێت. بەڵکو وەک هەر هەبوون و زیندەوەرێکی تر هەیەو پێناسەکەی بەوانی ترەوە وەردەگرێت. لەکۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا ناسنامەی مرۆڤ لەدەرەوەی کایەی گەردوونی دڕندەیەکی بێڕەحمی تێکدەرە. بۆیە ناوەندێتیی لەکایەی گەردوونیی – سرووشتییدا نییە. بەڵکو پێکەوەبوون و تەواوکردن و تێرکردنی یەکدی هەیە. دیارە رەهەندەکانی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک زۆرەو ئۆجەلان شیکردنەوەو ڕوونکردنەوەی شایانی لەبەرگرینامەکانیدا لەسەر کردوە. ئەوەی ئیشی ئەم نووسینەی ئێمە بوو نیشاندانی ئەوە بوو کە لەدەرەوەی دونیابینیی، سەیرکردنی بەڕێز ئۆجەلان وەک سەرکردەیەک، سیاسیەک و بەڕێوەبەرێکی پەکەکە، 14 ئۆجەلان ناسیی کورتبینیی و بچووککردنەوەی بەڕێزیانە. چونکە ئۆجەلان، بیرمەند، دونیابین، فەیلەسوف و سۆسیۆلۆگێکی جیهانی – گەردوونییە لەسەردەمە هەرە قەیراناویی و گێژاوەکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا، کەمن ئەوانەى ئاوا قووڵ و بیرمەند دەردەکەون. بۆیە لەزۆر جێگە و کۆمەڵگەدا بەرگێکی تەسک و نەشیاو بۆ بەڕێزیان دەدوورن و لەبەری دەکەن. کە توانای فکریی، شیکردنەوە و پێشبینیی ئەو مرۆڤە سەدەکان تێدەپەڕێنێت و وەڵامی گرێ قوڵە بێچارەکانی ژیان بەهەموو رەهەندەکانییەوە دەداتەوە. بەو مانایەی ئۆجەلان رەنگدانەوەی مێژووی ملیۆنان ساڵەی ئەزموون ژیانی گەردوونییە. ئۆجەلان بۆ تێگەیشتن لەمێژووی ژیان و ئەو لەڕێلادانە ژن و جیاوازی هەبوونەکانی بەدەستەوە گرت و رۆ چووە نێو مێژوی ژیان و پەیوەندییە گەردوونییەکانەوە. بەشێک لەژیان و چینێک لەمرۆڤی بەدەستەوە نەگرت. وەک چۆن شیکەرەوەو سۆسۆلۆگەکانی سیستەم کردیان. یان بیرمەندە نوێکانی وەک مارکس، پۆزیتیڤیست، فیمینیست، ئانارشیست و تەنانەت چەپ و سۆسیال دیموکراتەکان کردیان. هەموو ئەوان چینێکیان گرت و لەوێوە سیمای ژیانێکی دڵخوازو یۆتۆپیانەیان داڕشت و لەکۆتاییدا، بەرهەمهێنەرەوەی هەمان سیستەم و ریتم و دەسەڵات – دەوڵەت بوون. ئەوەی ئۆجەلان کردی کۆمەڵگە و کۆمەڵگەبوون بوو. بە تایبەت لەسەردەمی نیوەی دوەمی سەدەی بیست بەدواوە شیکردنەوە پێشوەکان، نەک هەرکۆن بوون، بەڵکو دەتوانم بڵێم پاشڤەڕۆ و کۆنەپەرستانە بوون و شەڕو پێکدادانە چینایەتییەکانی قووڵ دەکردەوە. بۆیە ئۆجەلان ناوەندێکی گرنگی بەدەستەوە گرت، ئەویش کۆمەڵگەبوونەو پێگەو دەستپێشخەری تاکیشی لەو کۆمەڵگەبوونەدا شیکردەوەو پێناسەی شوێنی شیاوی خۆی 15 ئۆجەلان ناسیی پێ دایەوە.
لەسەر بنچینەی هەبوونە جیاوازەکان و گەشەی پێکهاتەکان لەکاڵنەوە تا قەبیلە، بنەماڵە، عەشیرەت و نەتەوە شیکردنەوەی کردو لەم تەنگژەی جیهانی ئەمڕۆدا بزوتنەوە نیشتیمانیی و نەتەوەیی و ئازادیخوازیەکانیشی دایەبەر نەشتەری شیکردنەوەو ئەو شەرمەی وا بەسەر نەتەوەی کورددا بەناوی کوردبوونەوە سەپێنرابوو، لابردو بەرگێکی پڕ شانازیی و مرۆییانەی کردەوە بە بەری نەتەوەی کورددا کە «کوردبوون نە شەرم و سەختی، بەڵکو شانازیی و هەڵهاتن لێی بە بێشەرەفیی و بێویژدانیی ناساند». وایان لەکوردبوون کردبوو لەژێر هێرشێکی زهنی پاکتاوکارییدا، کوردان نەوێرن سەیری دواوەی خۆیان بکەن، نەبادا کلکدار بن. بۆیە بۆ مێژووی مرۆڤایەتیی چەند گرنگ بوو، سەد ئەوەندە بۆ مێژووی کوردان گرنگ بوو. کوردانی نەک لەدەوری رق و تۆڵە گلێر نەکردەوە، بەڵکو کردنییە خاوەنی ئامانجی مەزنی ژیان و ئازادیی و پێکەوەژیان. ئەو شەرمەی بەسەر مرۆڤایەتییدا هاتبوو بەردەوام لێی دەدرا. لەڕێی ژیانەوەی کوردی ئازادەوە پێشەنگی قەرەبووکردنەوەی شەرمی مرۆڤایەتیی چارەسەر کردو لەو پێناوەدا تێکۆشەران، شۆڕشگێڕان، ئازادیخوازان و کەسێتییەکی جەنگاوەری لەپێناوی تێکۆشانی ئازادیی نەتەوەیی و مرۆڤایەتییدا پەروەردە کرد. کە لەپێناوی ژیانی ئازاددا خۆی لە تەوقەکانی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری داماڵێت. بۆیە بوونی (٢٣) ساڵەی لەزیندانی ئیمراڵی و پێداگری و پێشکەشکردنی بیرۆکەکانی ئەو مرۆڤەی کردە خاوەن مێژووی مرۆڤایەتیی و کۆمەڵگەبوون و گەردوونێتیی. هەر بەو هۆکارەشە تەواوی سیستەمی دەسەڵات – دەوڵەت بەمەترسی بۆ 16 ئۆجەلان ناسیی سەر سیستەمەکەیانی دەزانن و لێی تۆقیون. بەڵام ئەم دونیابینیە وەک تۆفانی تۆڵەی مێژوو رێچکەی گرتوە و راوەستانی هەروا ئاسان نییە. بۆیە تێکۆشەرانی ئازادیی گرنگە بیخوێننەوەو لێی تێبگەن. چونکە پەیامەکانی کەسی نییە، ئەگەر کەسی با دەسکەوتی کەسی زۆر گەورەی دەست دەکەوت و خاوەنانی سیستەمی مۆدێڕنیتەی وێرانکەری سەرمایەداری ئامادەشن پێی بەن، بەو مەرجەی واز لەبوون و ئیرادەکەی بێنێت. بەڵام ئەو لەپێناوی ڕێکخستنەوەی ژیان و پەیوەندیی گەردوونیی – سرووشتیی – کۆمەڵایەتییدا سەخترین ژیان و بەرخۆدانی هەڵبژاردووەو خاوەنی پاگەندەیەکی تاکەسیش نییە. تەنانەت دەڵێت «من بخەنە زیندانێکی سەختترەوە، بەڵام ژیانی گەلەکەم باشتر بکەن». وتن لەسەر ئەو کەسایەتیە بیرمەندە زۆری دەوێت، وتنیش لەسەر ئۆجەلان واتە وتن لەسەر مێژووی گەردوون – سرووشت – مرۆڤ و کۆمەڵگەبوون.