تاڵیبان ده‌روازه‌کانى ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ ئێران کۆنترۆڵ ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

چه‌کدارانى رێکخراوى تاڵیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو ده‌روازه‌ى سنورى نێوان ئه‌فغانستان و ئێراندا گرتوه‌ و به‌شێک له‌ سه‌ربازانى ئه‌فغانستانیش به‌ره‌و ئێران هه‌ڵاتون له‌کاتێکدا گفتوگۆ له‌نێوان حکومه‌تى کابول و ئه‌و چه‌کدارانه‌ هه‌یه‌

به‌پێى ئاژانسه‌کان، چه‌کدارانى رێکخراوى تاڵیبان له‌کۆى سێ ده‌روازه‌ى سنورى نێوان ئه‌فغانستان و ئێران، هه‌ریه‌ک له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌کانى "ئیسلام قه‌لعه‌ و ئه‌بو نه‌سێ‌ فه‌راهی"یان کۆنتڕۆڵکردوه‌. 

هه‌روه‌ها سه‌ربازانى ئه‌فغانستان ده‌روازه‌کانیان جێهێشتوه‌ و به‌ره‌و سنوره‌کانى  ئێران هه‌ڵاتون، له‌ئێستاشدا ته‌واوى ئه‌و دو ده‌روازه‌یه‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى تاڵیبانه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دواى ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه‌ى نێوانیان، لایه‌نه‌کانى حکومه‌تى ئه‌فغانستان و رێکخراوى تاڵیبان وه‌ک دو لایه‌نى به‌شداربوى کۆبونه‌وه‌کانى تاران راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى کۆبونه‌وه‌ى ئاشتى نێوانیان بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا هاتوه‌، هه‌ردو لایه‌نى کۆبونه‌وه‌که‌ هاوڕا بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ شه‌ر چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ناکات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار