کازمی: سه‌ره‌ڕاى خه‌رجکردنى 80 ملیار دۆلار نه‌توانراوه کاره‌با دابین بکرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، له‌ساڵى 2003ه‌وه حکومه‌ته‌کانى عێراق نزیکه‌ى 80 ملیار دۆلاریان بۆ که‌رتى کاره‌با خه‌رج کردوه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵى بوه‌ته به‌ربه‌ستى گه‌وره له‌دابینکردنى کاره‌باى به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ته‌موزى 2021، مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى کاره‌باى فیدڕاڵى کرد و رایگه‌یاند:"تیرۆرستان و ئه‌وانه‌ى پشتیوانیان ده‌که‌ن هه‌وڵى په‌کخستنى ژیان ده‌ده‌ن له‌رێگه‌ى به‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌کانى کاره‌با، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه هه‌وڵه‌کانیان شکستیان پێهێنراوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک لایه‌ن نایانه‌وێت عێراق له‌بوارى وزه و کاره‌بادا بگاته ئاستى خۆبژێوى و له‌و پێنیاوه‌شدا هه‌مو رێکارێک ده‌گرنه‌به‌ر".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى که‌رتى کاره‌با په‌ره‌ى پێبدرێت و پلانى ستراتیژى ئاماده‌ده‌کرێت بۆ چۆنیه‌تى دابینکردنى کاره‌باى به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان، له‌هه‌نگاوى سه‌ره‌تاییشدا پاڵپشتى زیاتر بۆ وێستگه‌کانى کاره‌با و دابینکردنى پێداویستییه‌کانیان ده‌ستبه‌رده‌که‌ن له‌گه‌ڵ فره‌چه‌شنکردنى که‌رتى کاره‌با".
هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد:" له‌ساڵى 2003ه‌وه حکومه‌ته‌کانى عێراق نزیکه‌ى 80 ملیار دۆلاریان بۆ که‌رتى کاره‌با خه‌رج کردووه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵى بوه‌ته به‌ربه‌ستى گه‌وره له‌دابینکردنى کاره‌باى به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان و نیگه‌رانى هاوڵاتیانیش هه‌ست پێ ده‌که‌ن، که به‌رئه‌نجامى خراپى پلان و به‌هه‌ده‌ردانى بودجه‌یه‌کى گه‌وره‌یه به‌بێ چاره‌سه‌رى یه‌کجارى کێشه‌که".
هاوڵاتى له ژماره (1926)دا راپۆرتێکى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانى کاره‌باى عێراق بڵاوکرده‌وه‌و ئه‌وه‌ش لینکى راپۆرته‌که‌یه له سایتى هاوڵاتى: