فەلسەفە دیموکراسی ؟
3 ساڵ لەمەوپێش
عارف روشدى
ئەو وڵاتانەى بە (دیموکرات ) ناو دەبرێن هۆکارەکەى دەگەرێتەوە بۆ چەند ئەگەرێک ، کە لەم بنەمایانەدا خۆى دەنوێنێ:
١- بوونى دەستور ، وەک سەرچاوەى یاساکان ، بەداخەوە لە هەرێمى کوردوستاندا بە بیانوى نا زانستى رێگرى کرا لە دەرچواندنى دەستور ، بەڵام باوەرى پتەومان بە چەسپاندنى هەژمونى دیموکراتیزەکردنى زیاترى کومەڵگە و دەسەلات ، پالنەرە بۆ بەردەوامى هەوڵەکان لە پیناوى نوسینى رەشنوسی دەستور تاکو لە کوتاییدا گەل بریارى لێبدات ، سەردانەکانى بەرێز (سەرۆکى هەرێم) دیارترین ئەو هەوڵانەیە ، هەق نییە چیتر لە تێروانینى دواکەوتوو بەرتەسکەوە بەربەست لە بەردەم پروژەى (دەستور) دروست بکرێت ، دەستورى هەرێم دەستورێکى مەدەنى دور لە هەر بنەمایەکى جیاکارى و بیرى توندرەوی و پێشیلکردنى مافەکانى مروڤ دەبێت، دەستورێک بۆ هەموان و لە پیناوى سەقامگیرى ژیان و بەرێوەبردنێکى سەردەمیانە دەبێت .
٢- دابینکردنى هەلى کار : بنەمایەکى گرنگى دیموکراسیەتە ، کەمکردنەوەى رێژەى بیکارى واتە کەمکردنەوەى رێژەى هەژارییە ، بۆ ئەو مەبەستە حکومەتى هەریمى کوردستان شان بەشانى پروژەکانى کەرتى گشتى ، هانى کەرتى تایبەت دەدات تاکو بەشداربێت لە بونیاتنانى ژێرخانێکى بەهێز، ئەوەى شایانى باسە لەم بوارەدا ئەوەیە : ئەمسال چەندین پروژەى رێگاو بان و تونێلى پێشکەوتوو گەیشتونەتە دوا قوناغەکان و بەڵکو هەندێکیان لە خزمەتى خەڵکدان ، هەروەها لەم روژانەدا هەر یەک لە کارگەکانى بەرهەمهێنانى دووشاوى تەماتەى (هەریرو هەڵەبجە) بەگەر خراون ، پێش چەند روژێک گەورەترین کارگەى دروستکردنى بەرهەمەکانى دانەوێلە و پەتاتە کەوتنە وارى بەرهەمهێنانەوە ، وا بریارە لەم روژانەدا لە نزیک هەولێرى پایتەخت پروژەى (هەپی ستى چینى) دەستپێبکات بە گوژمى (٥) ملیار دولار، تەنها لەم پروژەیەدا (٨) هەزار هەلى کار پەیدادەکرێت .
بە واتایەکى دیکە : بوونى دەستور (رێکخستنەوەى کومەڵگاو دەستهەلاتەکان ) دابینکردنى هەلى کار ، (کەمکردنەوەى رێژەى بێکارى و فەراهەمکردنى خۆشگوزەرانى) ، دەروازەى هەرە فراوانى برەودانە بە دیموکراتیزەکردنى کومەڵگاو نەهێشتنى کوسپ و تەگەرەکان لە بوارە جیاجیاکانى ژیانى سەردەمیانەدا.