لەکوردستاندا حزب ئامانجە یان ئامرازە؟

سیروان حەمەرەشید

3 ساڵ لەمەوپێش



سیروان حەمەرەشید

ئەگەر  لەفۆرم و پێکهاتەی  بەناو حزبەکانی کوردستان وردبینەوە، یان بەپێی میتۆدی زانستی و سیستمی سیاسی و پڕنسیپە بنچینەییەکانی دیموکراسی پێناسە و هەڵسەنگاندن بۆ سۆسیۆسیاسی  حزبی کوردی بکەێن...

ئەوا بەنیگەرانییەوە لەو روانگەیەوە دەتوانین بڵێین  توشی سەرسوڕمان و ئەوپەڕی شۆک و نائومێدی دەبینەوە!!! چونکە بەپێی پێوەر و ستانداری نێوەدەڵەتی دوو جۆری سەرەکی سیستمی حزبی هەیە..

یەکەم/ سیستمی حزبی کێبڕکێیەکان . لەچوارچێوەی سیستمی دیموکراسیدایە ئەویش

ا-سیستمی دوو حزبی    ب- سیستمی فرە حزبی.

دووەم/ سیستمی حزبی ناکێبڕکێیەکان  ئەویش بریتییە لەسیستمی تاک حزبی. لەسەر تایپی حزبی ستالینی و سیستمە دیکتاتۆرەکانە..

 گەر سەرنج بدەین حزبەکانی کوردستان سەر بەهیچ جۆرە لەو پارادایم و سیستمی سیاسی و حزبایەتی نین، چونکە لەئەساسدا  ئێمە شتێکمان نییە بەمانا دروستەکەی حزب  بێت و لەسەر پڕنسیپ و خەسڵەتەکان فۆرمەڵەکراودا .

 کاتێک دیمەنی شکستی بەڕێوەبردنی وڵات و مایەپوچی سیاسی و لاوازی ڕۆڵ و پێگەی هەرێم لەئاست  ڕووداو و هاوکێشە و ململانیێ و ناوچەیی نێودەوڵەتیی دەبینین ، دەگەینە راستگەڵ و دەرئەنجامێک  کە فاکتەر و هۆکاری بنەڕەتی  بەشێکی ئەو کێشە و قەیرانە قوڵەکان  پەیوەندی راستەوخۆی بەم فۆرمە ناماعقول و ناشیرینەی حزبی کوردییەوە هەیه.

ئەم مۆدێلە حزبۆکڕاتییە  وەک  برینێکی ئێجگار مەترسیدار وایە بەجەستەی سیاسی هەرێم و خەڵکەوەیە، بەڕادەیەکی ترسناک ئەو  نەخۆشیە  زۆر نزیک بۆتەوە لەمەرگ حەتمەتی قەواری هەرێم  و گەیشتن بەچارەنوسێکی رەش..

 لەدیدگای (ئۆستن ڕنی)ەوە «دەڵێت: حزب بریتییە لەکۆمەڵێک رێکخراو، کەسەربەخوییەکی خودییان هەیە، پاڵێوراوەکان دیاری دەکەن بۆ بەشداری لەململانێ هەڵبژاردنەکان لەپێناو گەیشتن بەدەسەڵات»  واتا حزب پێش ئەوەی رووگەیەکی سیاسی هەبێت ، لەهەمانکاتدا ئامرازێکە بۆ چاکەی گشتی و هاوکات ماناو ڕەهەندی فەلسەفی و فیکری هەیە کە خزمەت بە گەشەسەندنی ئاستی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکات و دەببێتە مایەی چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی .

 بێگومان هەرحزبێک هەناسەیەک لەدیموکراسیەت و بڕوابوون بەیاسا و حکومڕانی رەشید و دەستاودەستی دەسەڵاتی تێدا بێت.  نە چەکداری و هێزی ئاسایشی تایبەت بەخۆی هەیە، نە تووشی شەڕی ناوخۆیی و جەنگ دەبێتەوە ، دیقەت بدەین  لەسایەی حزبی خاوەن چەک و پارەوە هەم مێژوویەکی خوێناوی لەبراکوژی و هەم  هێزی چەکداری نانیشتمانی هەیە. تەنانەت مەکتەب سیاسی و کارەکتەری وەها دەبینن هێزی چەکداری بەناوی خۆوەی هەیە..

 ئەمڕۆکە واقیعی تاڵی کوردستان باش دەبینن حزبی کوردی کەچ دۆخێکی مەترسداری بۆ خۆیان و هەرێمی کوردستان خوڵقاندووە..

 دواجار ئەوەی پێویستە بیڵێم ئەوەیە تا هەرێمی کوردستان خاوەن  پیادەکردنی ئەو مۆدێلە زۆر خراپ و ناشیرینە لەحزبایەتی بین بەدڵنیاییەوە سات بەسات سەرتاپای جەستەی هەرێم زیاتر سیخناخ دەکرێت  بەقەیران و کێشەی هەمەجۆرو شەقار شەقارکردنی زیاتری  کەرامەت و هەستی بەرپرسیاریەتی  میللەت .

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار