بایدن و میرکڵ: رووبه‌رووى هه‌ره‌شه‌کانى رووسیا ده‌بینه‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و راوێژکارى ئه‌ڵمانیا له‌کۆشکى سپى کۆبونه‌وه‌ و تێیدا به‌ڵێنیاندا روبه‌ڕوى هه‌ڕه‌شه‌کانى روسیا ببنه‌وه‌.

ئه‌نگێلا مێرکڵ راوێژکارى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى ئه‌مریکاى کرد و له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا کۆبوه‌وه‌، دواتر له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایانکرد که‌ هه‌ردوولا به‌ڵێنیانداوه‌ پێکه‌وه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى روسیا کار ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند که‌ پێکه‌وه‌ شانبه‌شانى یه‌ک دژى هه‌نگاوه‌ نادیموکراسییه‌کانى چین بوه‌ستن و بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ش باسیان له‌گرنگى هاوپه‌یمانێتى ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا کرد.

له‌باره‌ى پرۆژى بۆڕى گازى (Nord Stream 2)، جۆبایدن رایگه‌یاند:" نابێت وزه‌ وه‌ک چه‌کێکى سیاسى دژى وڵاتان به‌کاربهێنێت".

له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌نگێلا میرکڵ سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌ و به‌رده‌وامده‌بن.
 
دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش بایدن ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد هاوپه‌یمانه‌کانیش له‌سه‌ر هه‌ندێک شت هاوڕا نین، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه‌ ئه‌ڵمانیا دڵنیایى ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ روسیا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ وه‌ک چه‌کێک به‌کارنه‌هێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار