کۆشکى سپى: کازمى 26 ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ بایدن کۆده‌بێته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

کۆشکى سپى رایگه‌یاند، رۆژى 26ى ئه‌م مانگه‌، جۆ بایدن، سه‌رۆکى ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌ کۆشکى سپى پێشوازى له‌ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق ده‌کات.

کۆشکى سپى راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى کازمى بڵاوکرده‌وه‌ و که‌ تێیدا هاتووه‌:" سه‌رۆک بایدن له‌ کۆشکى سپى رۆژى 26ـى ته‌ممووز پێشوازى له‌ مسته‌فا کازمى ده‌کات؛ له‌ سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقدا تاوتوێى هاوبه‌شیى ستراتیژیى نێوان عێراق و ئه‌مریکا بۆ په‌ره‌پێدانى هاوئاهه‌نگیى دولایه‌نه‌ له‌ چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى ستراتیژیى هه‌ردولادا ده‌کرێت."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که‌ هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌خت له‌ چه‌ند پرسێکى گرنگى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش ده‌کرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ که‌رته‌کانى په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، کولتوری، وزه‌و که‌شوهه‌وا.

له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى بایدن ده‌رباره‌ى عێراق، کۆشکى سپى نوسیویه‌تى "سه‌رۆک بایدن چاوى له‌ به‌ره‌وپێشبردن و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ له‌گه‌ڵ عێراق له‌ بوارى سیاسی، ئابوری، پرسه‌ ئه‌منییه‌کان، له‌نێویاندا هه‌وڵى هاوبه‌ش بۆ دڵنیایى له‌ شکستى یه‌کجاره‌کى داعش."
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار