بایدن پارێزگارى له‌مافى هه‌زاران په‌نابه‌ر راگه‌یاند
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا به‌ڵێنیدا پرۆژه‌یه‌ک سه‌ربخات که پارێزگاریى له‌مافى هه‌زاران په‌نابه‌ر ده‌کات و رێگرى له‌ناردنه‌وه‌یان ده‌کات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ته‌موزى 2021، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌وتارێکدا به‌ڵێنیداوه پرۆژه‌یه‌ک سه‌ربخات که پارێزگاریى له مافى هه‌زاران په‌نابه‌ر ده‌کات، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى که به‌منداڵى هاتونه‌ته ئه‌مریکا، ده‌شڵێت:" داوایه‌کى به‌په‌له ئاراسته‌ى کۆنگرێس ده‌که‌م که رێگایه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ پێدانى مافى هاوڵاتیبون پێیان".
هه‌روه‌ها بایدن به‌ڵێنیشیدا تانه له بڕیارى حاکمى ئه‌مریکا، ئاندریو هانین، بدات که له‌سه‌ر داواى حاکمى چه‌ند ویلایه‌تێکى ئه‌مریکا سه‌ربه کۆمارییه‌کان یاساى مافى په‌نابه‌رێتى منداڵانى گه‌یشتوو به‌ئه‌مریکا (DACA) هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هاوکات بایدن راشیگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى داد تانه له‌بڕیاره‌که‌ى هانین ده‌دات و وه‌زاره‌تى ئاسایشى ناوخۆش فه‌رمانێک ده‌رده‌کات بۆ فراوانکردن و به‌هێزکردنى لایه‌نى یاسایى بڕیارى مافى په‌نابه‌رێتى منداڵانى گه‌یشتوو به‌ئه‌مریکا (DACA)".