نرخی بەرمیلێک نەوت 68 دۆلار و 82 سەنتە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی 68 دۆلار و 82 سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بەدوێنێ 57 سەنت دابەزیوە.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 66 دۆلار 52 سەنت.

رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار