به قاچاغ بگه‌یته به‌ریتانیا چوار ساڵ زیندانى ده‌کرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى به‌ریتانیا پڕۆژه‌یاسایه‌کى نوێ تێپه‌ڕاند که گه‌یشتنى کۆچبه‌ران به‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌کى قاچاخ به تاوان ده‌زانرێت، پارتى کرێکارانیش دژى یاساکه‌یه.
بریتى باتیل، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند:" یاسایى ڕه‌گه‌زنامه و سنوره‌کان چاره‌سه‌رى سیستمى په‌نابه‌رى شکاو ده‌کات کاره‌کانى قاچاخچێتیش کۆتایى پێده‌هێنێت که به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى خه‌ڵکى ده‌په‌ڕێننه‌وه بۆ به‌ریتانیا".
به‌پێى یاساکه که شه‌وى سێشه‌ممه به زۆرینه‌ى 366 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا، ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته هێزه‌کانى پاسه‌وانانى سنور بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران که هه‌وڵى په‌ڕینه‌وه‌ى نۆکه‌ندى ئینگلیزى ده‌ده‌ن له فه‌ڕه‌نسا به به‌کارهێنانى هێز ئه‌گه‌ر پێویست بکات.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى که به‌شێوه‌یه‌کى ناشه‌رعى ده‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه له شه‌ش مانگ بۆ چوار ساڵ سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت و سزاى زیندانیکردنى هه‌تاهه‌تایش بۆ ئه‌و قاچاخچیانه‌ى که سه‌رپێچى یاساکه ده‌که‌ن.
هاوکات حکومه‌تى به‌ریتانیا به‌و یاسایه ده‌یه‌وێت چاکسازییه‌کى گشتگیر له بنه‌ماکانى مافى په‌نابه‌رێتیدا بچه‌سپێنیت له‌دواى ده‌رچوونى له یه‌کێتى ئه‌وروپاوه و بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له هه‌وڵه‌کانى په‌ڕینه‌وه‌ى کۆچبه‌ران له‌ڕێگه‌ى نۆکه‌نده‌کانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته چر بکاته‌وه.