فواد حسێن: له‌سه‌ر خشته‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق رێکده‌که‌وین
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ به‌شداریکردن له خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان وڵاته‌که‌ى و ئه‌مریکا له واشنتۆنه رایگه‌یاند:" ئه‌م خوله‌ى گفتوگۆکان، دوایین خول ده‌بێت و رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق له‌خۆده‌گرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2021، له لێدوانێکدا بۆ میدیاى ره‌سمى عێراق رایگه‌یاند" خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا، دوایین خولى گفتوگۆکان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌م خوله‌ى گفتوگۆکاندا رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌یه‌ک بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ده‌کرێت.
فواد حسێن جه‌ختیشى کرده‌وه که "هیچ بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌عێراق بونى نییه"و "ئه‌مریکییه‌کان له‌نێو بنکه سه‌ربازییه عێراقییه‌کاندا بونیان هه‌یه نه‌ک بنکه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریکی."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که له دیدارى نێوان مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکادا، تاوتوێى کۆى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و ئه‌مریکا ده‌کرێت.