میلیشیایەكی عێراقی بەرپرسیاریەتی خۆی لەهێرشەکەی هەولێر راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى

لیوای سائیرینی سەر بە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی رایگه‌یاند:" هێزەکانمان بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشکردنەسەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناحیەی هەریری سنوری پارێزگای هەولێر دەگرنە ئەستۆ".

لیوای سائیرینی سەر بە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لەراگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند:" هێزەکانیان بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشکردنەسەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناحیەی هەریری سنوری پارێزگای هەولێر رادەگەیەنن.

ئاماژە بەوەش دەکەن، هۆکاری بەئامانجگرتنی ئەو بنکە سەربازییەش لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بنکەکە بوەتە "مۆڵگەی هێزە داگیرکارییەکانی ئەمریکا و سیخوڕەکانیان".

پێشتر و لە 14ی (نیسان/4)ی ئەمساڵ ھێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، دواتریش وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ھۆکاری تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، دەرکەوت ھێرشەکە لە رێگەی درۆنی تی ئێن تی کراو بوە و ئاراستەی بنکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانە کرا بو".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار