فرۆکه‌وانى عێراق بریارێکى نوێ له‌باره‌ى گه‌شت کردنه‌وه ده‌دات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراق رایگه‌یاند، له 1ى (تشرینى یه‌که‌م/10)ى ئه‌مساڵه‌وه ڕێگه به ھیچ که‌سێک نادرێت بۆ گه‌شتکردن، ئه‌گه‌ر ڤاکسینى کۆرۆناى وه‌رنه‌گرتبێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، نائیل سه‌عد عه‌بدولهادی، سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراق سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانى ئاگادارکردوه‌ته‌وه که به‌پێى رێنمایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت له 1ى (تشرینى یه‌که‌م/10)ى ئه‌مساڵه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شتیاران هه‌ردو پێکوته‌ى ڤاکسینى کۆرۆنایان وه‌رگرتبێت و بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرتنى پێکوته‌ى (کۆڤید-19)یان پشتڕاستکرابێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێگه به ھیچ که‌سێک نادرێت بۆ گه‌شتکردن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که‌شدا ئه‌و که‌سانه‌ى لێ به‌ده‌ر ده‌کرێت که له‌سێ مانگى رابردودا ڤاکسینیان وه‌رگرتوه یان توشبوى کۆرۆنا بون و چاکبونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش ده‌بێت پشکنینى pcrیان بۆ بکرێت و ئه‌نجامه‌که‌ى نێگه‌تیڤ بێت".
هاوکات، سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراق ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌م ڕێنماییه پێویسته ھه‌مو کۆمپانیاکانى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى په‌یڕه‌وى بکه‌ن و گه‌شتیارانى بۆ جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه.