ئه‌نتۆنى فاوچى زه‌نگى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى کۆرۆناى ده‌لتا لێ ده‌دات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌رپرسى باڵاى ئه‌مریکا بۆ نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌کان هۆشیاریدا له‌باره‌ى زیادبونى حاڵه‌ته‌کانى توشبوون به‌ ڤایرۆسى کۆرۆناى ده‌لتاو ده‌ڵێت:" جۆرى ده‌لتاى ڤایرۆسه‌که‌ به‌خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه‌".

ئه‌نتۆنى فاوچى به‌ که‌ناڵى سى ئێن ئێنى رایگه‌یاند: " ئێمه‌ به‌ ئاڕاسته‌یه‌کى هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆین، 50% ى وڵاته‌که‌ ڤاکسینیان وه‌رنه‌گرتوه‌، به‌وه‌ش ئێمه‌ خۆمان ده‌خه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه‌."

ناوبراو راشیگه‌یاند:"حاڵه‌ته‌کانى توشبونى نوێ به‌ ڤایرۆسه‌که‌ له‌و ناوچانه‌ى ئه‌مریکادا که‌ دودڵن له‌ وه‌رگرتنى ڤاکسین به‌خێرایى زیاد ده‌بێت".

ڕۆژى شه‌ممه‌ زیاتر له‌ 51 هه‌زار حاڵه‌تى نوێى توشبون به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌ ئه‌مریکا تۆمارکرا و ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 250 حاڵه‌تى مردن له‌ وڵاته‌که‌دا تۆمار ده‌کرێت.

حکومه‌تى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه‌ که‌ زیاتر له‌ 162 ملیۆن که‌سى ئه‌مه‌ریکى به‌ته‌واوه‌تى ڤاکسینیان وه‌رگرتووه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار