نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ بەهای نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار و نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت 31 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.42% و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.2% و هەر بەرمیلێک بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ بەردەوامی بوژانەوەی بازارە ئابورییەکان لەئەنجامی کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا، خواست لەسەر نەوت لەنیوەی دوەمی ئەمساڵدا بەرزببێتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار