براده‌ر ژماره‌كه‌ هه‌ڵه‌یه‌

لەتیف فاتیح فەرەج

3 ساڵ لەمەوپێش



لەتیف فاتیح فەرەج

1-بۆ ئێمه ئهوهی گرنگه ئهوهیه، وڵاتهكهمان لهئاسایش و ئارامیدا بژێت و خهڵكیش نهدارو ههژارو بێموچه نهبن، تهناهی و بژێوی دوو پایهی گرنگی حوكمڕانی ئاكارین، دوای سی ساڵ لهحوكمڕانی كوردی ئهو دوو كۆڵهكه گرنگه هیچیان جێگیر نین، نه تهناهی و ئاسایش ههیه وهك ئهوهی ویستی گشتی دهیهوێت، نه بژێویش لهئاستێكدایه كه ئیدی لهنیگهرانیدا نهبین، گۆڕینی ههر دهم و چاوێك، ههركهسێك، ههر كارهكتهرێكی سیاسی بهر لهههر شتێك دهبێت بۆ ئهوه بێت دۆخی دوای ئهو باشتر بێت، خهڵكیش بهو جۆرهیان دهوێت، گهرنا ههر گۆڕانكاریهك له دهموچاوهكاندا كاریگهریهكی ئهوتۆ جێناهێڵێت. ئاسایش و بژێوی، دیموكراسی و تولهرانس و داد گهری بهدوای خۆیدا دێنێت، ئهمانه بنهماكانی سهقامگیری سیاسین، له وڵاتێكدا قاچاخچێتی تلیاك و مادهی هۆشبهرو تهنانهت ئافرهت ههبێت، لهوڵاتێكدا كۆمپانیای ههمهجۆر بۆ كهوی كردنی مرۆڤ ههبن، شهڕی سیاسییهكان بۆ ئهوه بێت ببنه خاوهن سهرمایهی زۆر، ههموویان بیر لهدهوڵهمهندبوون بكهنهوه بێئاوڕدانهوه له رێگای مهشروع، زۆر ئهستهمه سهقامگیری سیاسی دروست بێت.

 2-یهكهمین چاكسازی لهنێو ژیانی حكومهت و حزب و دامهزراوهكانی بهڕێوه بردنی وڵاتدا دوركهوتنهوهیه لهبهرژهوهندی تایبهتی و كهڵهكهكردنی سامان، كه ئهم چاكسازیه نهكرێت، كه شهڕ لهسهر ئهوه بێت بیره نهوت و سامان و كۆمپانیاو هێز لهیهكێ بسهنرێتهوه بۆ ئهوهی بۆ یهكێ تر بێت، ناكرێت ئێمه خۆشخهیاڵی گۆڕانكاری گهورهو تهقینهوهبین بهرهو دنیای باشتر، ململانێی نهوهكان و نهوهی نهوهكانیش بۆ ئەوە نیه به یانیهكی باشتر ببهخشن بهئێمه، بۆیه ئێمه نهك ئێستا بۆ ده ساڵ و بگره زیاتر لهبیست ساڵی دیكهش چاوهڕوانی هیچ بهیانیهكی باشتر لهم ئاوهزه سوڵتانیه ناكهین، كه سامانی گشتی و موڵكی میللهت وهك مهكرهمهو خهڵاتی خۆیان دهدهنهوه به خهڵك و دهیكهنه منهت بهسهریشیدا. ئهم بارودۆخه گۆڕانكاری ئهرێنی دروست ناكات، ئهم بارودۆخه بهرههمهێنی سوڵتانی پیسكهو چڵێستره لهوی پێشخۆی، بۆیه پیاوی ژیرمهندو خاوهن ئاوهز هیچ ئومێدێك له سهر ئهم شێوهیه له وڵات بهڕێوهبردن ههڵناچنێت،ئاوهزی سیاسی و بهڕێوهبردن لهم شوێنانه له سهر بنهمای كێ باشتره و كێ دهتوانێ سبهینێیهكی جیاواز تر نیشانبدات بهڕێوه ناچێت، لێره ئاوهزی سیاسی لهخهمی به پشتاوپشتكردنی بهڕێوه بردنهوهیهو ههر لهمناڵییهوه بنهماڵه سوڵتانییهكان وا باریان دێنن، كه ئهوان سهرداری سبهینێن، لهدۆخی ئاوادا چاكسازی و دیموكراتی و ئازادی و ههرچی چهمكێك كه پهیوهندی بهدنیای باشترو چاكهی گشتییهوه ههیه، لهدرۆیهك زیاتر نین، درۆیهك كه ناكرێت ههموومان مهڕ ئاسا سهری بۆ بلهقێنین.

3- راسته یهكهمین كاری چاكسازی كهمكردنهوهی فره كوێخاییه لهدهسهڵاتدا، بهڵام ئاماژهكانی حوكمڕانی لهم وڵاته ههرگیز موژدهی ئهوه نادهن و ههمیشه شێوازهكه لهگواستنهوهی دهسهڵات لهچیرۆكی عهزیز نهسین دهچن، چونكه هیچ لادان و گۆڕانكاریهك لادان و گۆڕانكاری نیه، بگره داتاشینی ناوو پێگهی تره بۆ ئهوی تر، مهگهر كودهتا، ئێمه دهبێت دان بهوهدا بنهین كه خۆشباوهڕی به گۆڕانكاریهكانی سوڵتانهكانی نهوت جگه لهلێدانی ژمارهی ههڵه هیچی تر نیه. بهڵێنهكانی دنیای باشتر لای ئهمجۆره لهئاوهزی سیاسی و حوكمڕانی جگه لهخۆڵكردنه چاوی خهڵك هیچی تر نیه، بهس ئهوهمان بیرنهچێت رهنگه باوكهكان لهكوڕهكان ئههوهنترو كوڕهكان له نهوهكان ئههوهنتر بن، ئێ ویستی فراوانخوازی و زۆر خۆری و زۆر خوڕی تا دێت زیاتر دهبێت، سهرهكیترین ئامانجی ئهم جۆره لهدهسهڵاتدارانیش ئهوهیه بڵێت «من نهبم بهیانی نیه من نهبم گۆڕانكاری نیه « مرۆڤ تا ئهم راستیانه نهبینێت ناتوانێ ئاسۆ ببینێت، تا ئاسۆ نهبینێت ناتوانێت لهزهبری درۆی دهسهڵات دهربازی بێت و ببێته مرۆڤێكی خاوهن هیوا.

 

 

 

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار