میتامۆدێرنیزم

حەمە هاشم
4 ساڵ لەمەوپێش
حەمە هاشم
بۆ ئه‌وه‌ی له‌تێرمی میتامۆدێرنیزم تێبگه‌ین لانی كه‌م پێویستمان به‌تێگه‌یشتن و زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر دهركهووتن و به‌ڕێوه‌چوونی (مۆدێرنه) و (پۆستمۆدێرنه)، كه دوو چه‌مكی دیار‌و دره‌وشاوه‌ن له‌مێژووی تازه‌ی فه‌لسه‌فه‌و هونه‌رو ئه‌ده‌بدا، چونكه (میتامۆدێرنیزم) وه‌ك رایه‌ڵه‌یه‌ك به‌دوای ئه‌و تێرمانه‌دا دێت و خۆی وه‌ك وێستگه‌یه‌كی تازه ده‌ناسێنێت لهپانتاییهكانی ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه و هونه‌ردا. میتامۆدێرنیزم په‌ره‌سه‌ندنێكی تازه‌یه له‌بواری فه‌لسه‌فه‌و جوانیناسی و كولتووردا، كه به‌ركه‌وته‌ی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ (پۆستمۆدێرنیزم)دا ده‌بێت، وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی گهشهكردووش له‌نێوان (مۆدێرنه و پۆستمۆدێرنه) ده‌درێته قه‌ڵه‌م، ده‌شتوانین وه‌ك زاراوه‌یه‌كی تازه بۆ هونه‌رو ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ به‌كاریبهێنین، به‌ڵام به‌پێی بنه‌مای فه‌لسه‌فی و په‌ره‌سه‌ندنی فكری جیاواز له‌قۆناغه‌كانی پێشخۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ی میتامۆدێرنیزم له‌بنه‌چه‌دا جیاوازی بیری فه‌لسه‌فی و تێڕوانینی ئیستاتیكی جیای ده‌كاته‌وه لهمۆدێرنیزم و پۆستمۆدێرنیزم.
ده‌سته‌واژه‌ی (میتامۆدێرنیزم) له ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، هاته ناو دوونیای بیركردنه‌وه و لهنووسینهكاندا به‌كارده‌هات له‌جیاتی زاراوه‌ی (دابڕان) و دابڕكاری بۆ ئه‌و نووسینه ئه‌ده‌بی و رۆمانانه‌ی كه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی په‌نجاكاندا له ئه‌مریكا ده‌نووسران، ئه‌مه‌ش بۆ وه‌سفكردن و تایبه‌تمه‌ندی به‌خشین به‌و چیرۆك و رۆمانانه‌ی كه جیاده‌كرانه‌وه له‌نووسینی ئه‌ده‌بی باو‌و، یان جیاش ده‌كرانه‌وه له‌دوونیای ئیستاتیكی مۆدێرینیزم، چونكه خاسیه‌تی ته‌كنیك و بیركردنه‌وه ته‌واو جیاوازبوون تێیاندا. له‌ساڵی 1995 (لیندا هۆچیۆن) ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیی كه‌نه‌دی، وه‌ك ناولێنانێك بۆ وێستگه‌ی دوای (پۆستمۆدێرنیزم) به‌كاری هێناو پێی وابوو به‌رده‌بازێكی تازه‌ی په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ فكری داهاتوو له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئیستاتیكی هونه‌رو ئه‌ده‌ب. له‌ساڵی 1999 (مۆیۆ ئۆكۆدیجی) ده‌سته‌واژه‌ی (میتامۆدێرنیزم)ی به‌كارهێنا بۆ هونه‌ری هاوچه‌رخی (ئه‌فریقی ـ ئه‌مریكی) وه‌ك په‌رچه‌كردارێك بۆ هونه‌ری مۆدێرن و پۆست‌مۆدێرن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری هاوچه‌رخ به‌كارهات كه پێی وابوو رێگاكانی گه‌یشتن به‌هونه‌رو ئیستاتیكا به‌رفراوانتر ده‌ره‌خسێنێت له‌ناو تێرمه‌كانی هونه‌رو ئه‌ده‌بی تازه‌دا به‌گشتی. ئه‌ندرێ فۆرلانی بۆ خواستی به‌خۆداچوونه‌وه لههونهرو ئه‌ده‌بی نوێخوازییدا به‌باشترین ده‌سته‌واژه‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، چونكه پێی وابوو میتامۆدێرنیزم وه‌ك رێگایه‌ك به‌ره‌و جوانیناسی راسته‌قینه‌مان ده‌بات له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و رێگایانه‌ی كه مۆدێرینیزم دایناوون. ئه‌لیكساندرا دومیترسكۆ له نووسینه‌كانیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه میتامۆدێرنیزم هاوچهشنهو دیارده‌كانی كاردانه‌وه‌و ده‌ركه‌وتن له‌خۆی ده‌گرێت له‌په‌یوه‌ندی پێداچوونه‌وه‌كانی به پۆستمۆدێرنزم، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ده‌سته‌مۆییه له روانینی ژینگه‌یی و فكری نوێخوازی.
میتامۆدێرنیزم په‌ره‌سه‌ندنێكی تازه‌یه له‌بواری فه‌لسه‌فه‌و جوانیناسی و كولتووردا، كه به‌ركه‌وته‌ی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ (پۆستمۆدێرنیزم)دا ده‌بێت، وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی گهشهكردووش له‌نێوان (مۆدێرنه و پۆستمۆدێرنه) ده‌درێته قه‌ڵه‌م، ده‌شتوانین وه‌ك زاراوه‌یه‌كی تازه بۆ هونه‌رو ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ به‌كاریبهێنین
زۆربه‌ی زۆری بیرمه‌ندانی بواری ئیستاتیكی به‌باوه‌ڕی پته‌وه‌وه ده‌ڕواننه میتامۆدێرنیزم، ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه كهههستناسكی لهمیتامۆدێرنیزم ده‌ركه‌وته‌ی یه‌كه‌می دوونیای ئیستاتیكییه، كه‌ده‌كرێت وه‌ك جۆرێك لهساویلكهیی به‌ئاگا، كه تایبه‌تمه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فكری كولتوورییه بۆ رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییانه‌ی جیهان، به‌تایبه‌تی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی و قه‌یرانی دارایی و ناسه‌قامگیری سیایی، شۆڕشی دیجیتاڵی، كۆنتڕۆڵكردنی مرۆڤ، كه پۆستمۆدێرنیزم نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی ته‌واوی هه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌م كاره‌ساتانه، بۆیه دووپاتیانكرده‌وه كه پۆستمۆدێرنیزم رێژه‌یی و ناته‌واو بووه‌و له‌جێگای ئه‌ودا رواڵه‌تی (پۆستئایدۆلۆژی) بووه به‌خاوه‌نی بڕیاردان له‌فه‌لسه‌فه‌ی فیكری و ئیستاتیكی، هه‌ربۆیه‌ش له‌بۆشایی ئه‌و ناته‌واویه‌ی پۆستمۆدێرنیزمدا میتامۆدێرنیزم سه‌رهه‌ڵده‌دات. له‌ساڵی 2011 (لووك تێرنه‌ر) مانیفێستۆی میتامۆدێرنیزمی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نادادی له‌فه‌رمانه‌كانی سرووشتی جیهانی و داوای كۆتایی هێنان ده‌كات له‌سه‌ده‌یه‌ك لهساویلكهیی فیكری نوێخوازی و شعوری گاڵته‌ئامێزی منداڵانه له‌نێوان خواناسی و گاڵته‌كردن، ساویلكه‌یی و زانایی، رێژه‌یی و راستی، گه‌شبینی و گوومان، پێشكه‌ووتن و به‌ره‌و دواوه گه‌ڕانه‌وه،. له‌نۆڤه‌مبه‌ری 2011 مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری و دیزاین له نیۆیۆرك دانی به‌كاره‌كانی (ڤێرمیولن و ڤان دهن ئاككهر) دانا كاتێك پیشانگایه‌كی كرده‌وه (تێبینیه‌كانی پۆستمۆدێرنه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.) هه‌روه‌ها له‌ئاداری 2012 گه‌له‌ری (تانژا واگنه‌ر) له‌به‌رلین یه‌كه‌مین پیشانگای میتامۆدێرنیزمی كرده‌وه. له‌دوای ئه‌مه‌وه هه‌م وه‌ك دوونیای هونه‌ر هه‌م وه‌ك ئه‌ده‌ب ته‌وژمه‌كه خێراتر ده‌بێت، و له‌ساڵی 2021 (برێندان گراهام) زنجیره‌كتێبی رۆحانی میتامۆدێرنیزمی بڵاوكرده‌وه كه‌تێیدا شیكاریدهكات له‌و یهكتربڕینانهی كه له‌نێوان میتامۆدێرنیزم و ئایندا هاتۆته كایه‌وه‌و ئه‌م زنجیره كتێبه به‌رده‌وامه‌و هه‌رایه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.. بۆ بینینی مانیفێستۆی میتامۆدێرنیزم سه‌یری ئه‌م لینكه بكه The Metamodernism Manifesto سه‌رچاوه : -Metamodernism – HiSoUR والفن تاریخ معلومات السفر.-- فلسفه ما بعد الحداپه – HiSoUR والفن تاریخ معلومات السفر الحداپه المتأخره – HiSoUR والفن تاریخ معلومات السفر
