ماریا فەرهاد بە شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ماریا فەرهاد شاجوانی پارێزگای نەینەوایە بە شاجوانی 2021ـی عێراق هەڵبژێردرا.

ئەمشەو لە ڕێوڕەسمێکدا لە بەغدا ماریا فەرهاد  لەناو 17 بەشداربودا وەک شاجوانی ٢٠٢١ی عێراق هەڵبژێردرا.

ماریا فەرهاد خەڵکی پارێزگای نەینەوایە، ماوەی دوو ساڵە لە پارێزگاکەی خۆی بە شاجوان هەڵبژێردراوە.

رێوڕەسمی دیاریکردنی شاجوانی 2021ـی عێراق لە کاتژمێر 08:00ـی شەو بەڕێوەچوو. لەنێو 17 بەشداربووەکەدا، حەوت کچیان کورد بون. 

لە عێراق بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1947 دا پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوان سازکراوە و سەرەتا بەناوی شاجوانی بەغداد بووە. لە یەکەم پێشبڕکێی شاجواندا، کچێکی یەهودی بەناوی ریمیە دانهوور، تاجی شاجوانی لەسەر کردووە و بووەتە شاجوانی بەغداد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار