پزیشكێك جیاوازی هه‌ڵامه‌ت و ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان روندەکاتەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پزیشكێكی نه‌خۆشیه‌كانی ھه‌ناوی جیاوازی هه‌ڵامه‌ت و ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان روندەکاتەوە و رایگەیاند " كۆرۆنا ده‌شێت له سه‌ره‌تادا نیشانه‌كانیان وه‌ك ھه‌ڵامه‌ت بێت، بۆیه ئامۆژگاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ته‌مه‌نیان ھه‌ڵكشاوه سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا بكه‌ن".
زانا دزه‌یی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ھه‌ناوی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، جیاوازیه‌كانی هه‌ڵامه‌ت و گۆڕاوی دێلتای كۆڤید-19 و ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی:"بونی تایه‌كی زۆری به‌رده‌وام، كۆكه‌یه‌كی وشك كه زیاتر به ھه‌ناسه ھه‌ڵمژین و له كاتی قسه‌كردن بێت، ھه‌ناسه‌ته‌نگیی، ئێش و ئازارێكی زۆری ماسولكه‌كان، سه‌رئێشه‌یه‌كی توند، نه‌مانی ته‌واوه‌تیی ھه‌ستی بۆن و تامكردن، بێ ھێزییه‌كی زۆر، ئێڵنج و سكچون، ئه‌مانه زیاتر ده‌لاله‌ت ده‌كه‌ن له توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا".
رونیدەکاتەوە و نوسیویه‌تی:" كڕانه‌وه‌یه‌كی كه‌می قورگ، لوت گیران یان ئاوكردنی لوت، نه‌رمه تایه‌كی كه‌م، سه‌رئێشه‌یه‌كی كه‌م، پژمین، كه‌مبونه‌وه‌یه‌كی تا ڕادده‌یه‌ك به‌سیتی ھه‌ستی بۆنكردن، تۆزێك ھه‌ستكردن به ماندوێتیی، ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه ده‌لاله‌تن له توشبون به ڤایرۆسی ھه‌ڵامه‌ت".
دكتۆر زانا دزه‌یی راشیگه‌یاندوه، "به‌شێكی به‌رچاو له نه‌خۆشانی كۆڤید-19 به‌تایبه‌تی له‌م گۆڕاوه نوێیه‌ی دێلتا، ده‌شێت له سه‌ره‌تادا نیشانه‌كانیان وه‌ك ھه‌ڵامه‌ت بێت، بۆیه ئامۆژگاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ته‌مه‌نیان ھه‌ڵكشاوه یان نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان ھه‌یه یان به‌ركه‌وته‌ی نزیكی توشبوی كۆڕۆنان، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌یان به‌ته‌واویی ده‌ستنیشان بكرێت".
جەختی لەوەشکردۆتەوە"نابێت ئه‌وه له‌بیربكه‌ین ئه‌م وه‌رزه، وه‌رزی ھه‌ڵامه‌ت و په‌تا نییه، ته‌نھا شتێك كه ھه‌یه له ئێستادا، شه‌پۆڵێكی به‌ھێزی كۆڤید-19یه.
