کەشناسی عێراق: ماوەی هەفتەیەک لەهەرێمی کوردستان باران دەبارێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

كەشناسێکی عێراق رایگەیاند:" ئەگەری بارانبارین هەیە لە رۆژی شەممەوە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو".

ئەمرۆ هەینی 30ی تەمموزی 2021. محەمەد دووری لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە:" لە رۆژی شەممەوە ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گۆڕانکارییە لە کەش و هەوادا لە ئەنجامی دروستبوونی پەڵە هەوری گەورە لە ئاسمانی چەند ناوچەیەک دەبێت، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان ئەوە روودەدات.

 زیاتر لە مانگێکە شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەشدا پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە سەرو 50 پلەی سیلیزی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار