ئەمساڵ گەنمی جوتیاران دەکرێتە ئاردی بەشە خۆراکی مانگانە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند:" گەنمی وەرگیراوی سالی 2021 دەكرێتە ئارد و مانگانە وەک بەشە خۆراگ دابەشدەکرێت".
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا لەپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند:" گەنمی وەرگیراوی سالی 2021 دەكرێتە ئاردی پسولەی خۆراک".
راشیگەیاند:" لە رێكەوتی 26ی تەمووزی 2021 بەرێوەبەری دروستکراوی دانەوێلەی سلێمانی فەرمانبەرەکانی بەشی هونەری و تاقیگە بڕی 25 تۆن گەنمی وەرگیراوی ساڵی 2021 لەسایلۆی پیرەمەگرون تاقیان كردەوە لە ئەنجام نانێکی باش و بێ کێشە بوو ئاردەکەی شیاوە بۆ نان".

بابهتی پهیوهندیدار