ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی: پێویستە کەیسەکانی بادینان بە سیاسی و حزبی نەکرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تیمی CPT لە كوردستانی عێڕاق رایگەیاند:" هیوایخوازین هیچ دەستێوەردانێكی حزبی و سیاسی لە كەیسەكانی زیندانیانی بادینان نەكرێت".
ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی CPT لەسەر پرۆسەی دادگاییكردنی دوێنێی بەشێكی تر لە چالاكوانانی بادینان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:" بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی زیندانیانی بادینان و چاودێریكردنی پرۆسەی دادگاییكردنەكانی داهاتوو".
تیمی CPT لە كوردستانی عێڕاق كە بەشداربوون لە چاودێریكردنی پرۆسەی دادگاییكردنەكە دووپاتیانكردەوە و هیوایخواز كە هیچ دەستێوەردانێكی حزبی و سیاسی لە كەیسەكانی زیندانیان بادینان نەكرێت و دادوەرو دادگاكان سەربەخۆو ئازادبن لە بڕیاردانی دادپەروەرانە".
دوێنێ، پرۆسەی دادگاییكردنی هەریەك لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشكی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو دادوەر پاش وەرگرتەكان دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول دواخست، ئەو دوو دەستگیركراوەی بادینان بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی هەرێم دادگاییكران.
