هەپەگە ڕاگەیەندراوێك لەسەر بۆردومانەكانی توركیا بڵاودەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕاگەیەندراوێكی لەسەر بۆردومانەكانی شەوی ڕابردوی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بڵاوكردەوە.
بەپێی ڕاگەیندراوەكە، لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی دوێنێوە بۆردومان دەستیپێكردووە تا دوای كاتژمێر 12ی شەو، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.
لەسەرەتای ڕاگەیەنراوەكەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە ) هاتووە:" توركیا گورزی قورسی لەلایەن گەریلاکانەوە بەردەکەوێت، بۆیە لە بەرامبەردا بە چڕی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکا، لە هێرشی ئاسمانیدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوت، بەڵام زیان بەر ڕەز و باخی گوندنشینان کەوتووە و ئاگر کەوتوەتەوە".
هەپەگە ڕونیكردوەتەوە، زانیاریی لەبارەی هێرشەکانەوە بەم شێوەیەیە:
٢٩ی تەممووز، لەنێوان کاتژمێر ١١:٤٠ – ١٧:٣٠٠ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی گردی سووری ئاڤاشین بۆردومان کران.
٢٩ی تەممووز، کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ – ٠٠:٣٠ لە هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەرەکان لە هێڵی قەشوریان گەڕان.
٢٩ی تەممووز، کاتژمێر ٠٠:٠٠ گۆڕەپانی ساجاری زاپ بە فڕۆکەی شەڕكەر بۆردومان کرا.
٢٩ی تەممووز، کاتژمێر لەنێوان ٠١:١٥ – ٠١:٣٠ گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کرا.
٢٩ی تەممووز، لەنێوان ٠١:٢٢ – ٠١:٢٥ هەرێمی بەرگارێی ئامێدی و گوندەکانی بلمەندی دینارتێی سەر بە ئاکرێ و گوزێ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کران.
٢٩ی تەممووز، کاتژمێر لەنێوان ١٢:٣٠ – ١٣:٤٠ و ٢٢:٤٥ – ٠٠٠:٤٥ لە هەرێمی قەندیل، گردی زەرگەلێ، دۆڵی زەرگەلێ، گردی ساڤاش، دۆڵی شەهیدان، گردی هیوا، گەلی بالایان، گردی بالایان، دۆڵی بەدرانان، بێپالان، گوندی سورەدێ، گلگامێش، دێرەش و بەردەقاشۆ بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران. بەهۆی بۆردومانەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵ و ڕەز و باخی هاوڵاتییان کەوت و ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە.
