"توشبوون بە کۆرۆنا لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و حاڵەتی توندیش هەیە"

"هۆکارێکی توشبونی سکچون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا کۆرۆنایە"

4 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حەسەن

لە سلێمانی توشبوون بە کۆرۆنا لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان دەڵێت :" باشیەکەی ئەوەیە منداڵان زووتر وەڵامدانەوەیان بۆ ڤایرۆسەکە هەیە و چاکدەبنەوە".

پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی بە هاوڵاتی وت :" ڕاستە توشبوون زۆر زیادیکردووە و زۆربەشیان بە نیشانەی سکچون و ڕشانەوە توشدەبن، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە منداڵان زوتر چاکدەبنەوەو و ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنن".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان ئەوەشی ڕونکردەوە بەشێکی زۆری توشبوەکان هەر نیشانەیان نیە و هەندێکی کەمیان بە توندی توشدەبن و وە زۆر زوش چاکدەبنەوەو وتی"  بەنمونە ئەگەر بە ڕێگەی لوتەکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆبکەیت کە ماوەی دوو ڕۆژی دەوێت تا ئەنجامەکە دەردەچێت لەو دوو ڕۆژەدا منداڵەکە چاکدەبێتەوە و نەخۆشیەکە تێدەپەڕێنێت".

لەبارەی ئامارەکانەوە جەختی لەوەکردەوە ئەو ئامارانەی بڵاودەکرێنەوە لە گەورەکانیشدا ئاماری تەواو راست نین" چونکە تەنیا پشکنینی لوتەکە تەواو دەقیقە ئەوەش کاتی زۆری پێدەچێت".

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  بەگشتی لە سەدا ٢٠ی توشبوون منداڵانن بە نمونە کە لە سلێمانی هەزار کەس توشی کۆرۆنا ببن ٢٠٠ کەس لەوانە منداڵانن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان زیاتر رونیکردەوە و وتی: "منداڵان نیشانەیان کەمترە و حاڵەتی توندیان کەمترە و مردنیان هەر زۆر کەمە. توندەکانیش ئەوانن کە نەخۆشی دیکەیان هەیە منداڵمان هەیە نەخۆشی دڵی هەیە یان حاڵەتێکمان هەیە نەخۆشی گورچیلەی هەیە بۆیە بە قورسی دەیگرن".

لەئێستادا لەناو منداڵاندا نەخۆشی سکچون و ڕشانەوە زۆر بڵاوە و وتیشی "ماوەی دوو مانگە ژمارەیەکی زۆر منداڵان توی سکچون و ڕشانەوە دەبن و  سەرەنجی ئەوەمان داوە لەگەڵ کەمبونەوەی سکچون و ڕشانەوە حاڵەتی کۆرۆناش کەمدەکات، واتە دەتوانین بڵێین بەشێکی زۆری ئەوانەی سکچون و ڕشانەوە دەگرن هۆکارەکەی کۆرۆنایە" . 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار