ئاگره‌که‌ى تورکیا به‌ته‌نها سه‌رى دره‌خته‌کان ناخوات
"وه‌زیرى ناوخۆ ده‌یه‌وێت شه‌رى کورد‌و تورک ده‌ستپێبکات تا وته‌کانى سادات په‌که‌ر له‌بیر خه‌ڵک ببه‌نه‌وه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شاره‌زایه‌کى کاروبارى تورکیا ده‌ڵێت:" ئاگره‌که‌ى تورکیا به‌ته‌نها سه‌رى دره‌خته‌کان ناخوات، به‌ڵکو پێشبینى ده‌کرێت شه‌ڕێکى خوێناوى نێوخۆیى له نێوان تورکه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کان و نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ى تورکیا به‌تایبه‌ت کورد و هه‌وادارانى هه‌ده‌په بڵێسه بسه‌نێت".
رێبین ئه‌حمه‌د ره‌شید، شاره‌زا له‌کاروبارى تورکیا له وتارێکى پوختدا ده‌رباره‌ى ئاگره‌که‌ى دارستانه‌کانى تورکیا پێیوایه سلێمان سۆیلو وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا ده‌یه‌وێت سووتاندنى دارستانه‌کان بخاته ئه‌ستۆى هه‌ده‌په و ڕێکخراوى میلیشیایى ساداتى سه‌ر بهکۆشک به هاوکارى بیرۆى گه‌نجانى ئاکپارتى و مه‌هه‌په بیناو ناوه‌نده‌کانى هه‌ده‌په بسوتێندرێن و ئاژاوه به‌رپا بکه‌ن و دواتر هه‌ده‌په بده‌نه مهحکهمهى ده‌ستورى.
ده‌قى وتارێکى پوختى رێبین ئه‌حمه‌د ره‌شید:
ئاگره‌که‌ى تورکیا به‌ته‌نها سه‌رى دره‌خته‌کان ناخوات! دابهدواى له‌کۆنترۆڵ ده‌رچوونی ئاگرى دارستانه‌کانى تورکیا‌و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاماره‌کانى مێترۆپۆل وئاڤرسیا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌وه‌ى ئاردۆغان ناتوانێت پارێزگارى له پۆزسیۆنى پارته‌که‌ى بکات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، میدیاى سێبه‌ر و ئاکپارتى به ناڕاسته‌وخۆ هه‌ده‌په له سوتاندنى دارستانه‌کان تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
ئه‌م ئێواره‌یه له قۆنیا خێزانێکى شه‌ش نه‌فه‌رى کورد که ژنى سکپڕو و مناڵیان تێدا بووه هه‌ر شه‌شیان له‌لایه‌ن که‌سانى نادیاره‌وه ده‌کوژرێن و پاشان خانووه‌که‌یان گڕى تێبه‌رده‌درێت و ده‌کرێته قه‌ره بارووت، به‌ڵام بکه‌رانى ڕووداوه‌که تا ئێستا دیار نین. پێشتر له ۱۲ى ته‌مموزدا هه‌ر له قۆنیاهێرش ده‌کرێته سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌و ۱۱ که‌سیان لێ بریندار ده‌کرێت و پێیان ده‌وترێت ئێوه تورک نین و ده‌بێ ئه‌م شاره بهجێبهێڵن. پێشبینى ده‌کرێت شه‌ڕێکى خوێناوى نێوخۆیى له نێوان تورکه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کان و نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ى تورکیا به‌تایبه‌ت کورد و هه‌وادارانى هه‌ده‌په بڵێسه بسه‌نێت.
ئه‌ندازیارى هه‌ڵگیرساندنى بڵێسه‌ى ئه‌م ئاگره نێوخۆییه سوله‌یمان سۆیڵووى وه‌زیرى ناوخۆیه. بۆ له‌بیر بردنه‌وه‌ى فه‌شه‌لى حکومه‌ت له کۆنترۆڵنهکردنى ئاگره‌که‌ى دارستانه‌کانى تورکیا‌و په‌رده‌پۆشکردنى دانپێدانانه مه‌ترسیداره‌کانى سه‌دات په‌که‌ر دژى سۆیڵو، ئه‌ردۆغان ده‌ستى بۆ ئه‌م چه‌که مه‌ترسیداره‌ى شه‌ڕى تورک و کورد بردووه و سه‌ره‌تاکه‌ى له قۆنیاوه ده‌ستیپێکرد. پێده‌چێت ڕێکخراوى میلیشیایى ساداتى سه‌ر بهکۆشک به هاوکارى بیرۆى گه‌نجانى ئاکپارتى و مه‌هه‌په بیناو ناوه‌نده‌کانى هه‌ده‌په بسوتێندرێن و ئاژاوه به‌رپا بکرێت و حکومه‌تیش له‌به‌رامبه‌ردا بارى نائاسیى وه‌ک ئه‌وه‌ى دواى کوده‌تاکه‌ى ته‌مووزى ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندرا ڕابگه‌یه‌نێت و به‌یه‌کجارى هه‌ده‌په بداته مهحکهمهى ده‌ستوورى و به تۆمه‌تى ئاژاوه و تێکدانى ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى دایبخات و ئیتر که‌س سوتاندنى دارستانه‌کانى بیر نه‌مێنێت.
