قوباد تاڵەبانی: ئارامی و سەقامگیری دەگێڕینەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند:" دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگێڕینەوە".
ئەمڕۆ شهممه 31ی تهمموزی 2021، قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " کۆبوونەوەکەمان دووەمین کۆبوونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی کوردستان بوو، باسی چۆنێتی میکانیزمی هاوپەیمانێتییەکەمان کرد، کارەکانمان بەسەر لیژنە هاوبەشەکاندا دابەشکرد و دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگێڕینەوە.''
شاندێکی پێنج کەسی یەکێتی بە سەرپەشتیی قوباد تاڵەبانی دوای تێپەربوونی دوو رۆژ لە دیاریکردنی وەک سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان سەردانی بارەگای سەرەکیی بزووتنەوەی گۆرانیان کرد.
سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان باسیلەوەشکرد، "بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە و هەموو هەوڵێکمان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانێتییەکە دەخەینەگەڕ، تا بەیەکەوە بەبەهێزی بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان لە بەغداد بکەین.''
ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپاسی خۆم گەیاندە هەموو لایەک کە ئەم ئەرکەیان بە من سپارد.''
جەختیلەوەشکردەوە "لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی زیاترمان دەبێت و دەتوانین گفتوگۆی زیاتربکەین.''
لە رۆژی 20-06-2021 لە رێوڕەسمێکدا لە سلێمانی یەکێتی و گۆران رێککەوتنی پێکهێنانی لیستی هاوپەیمانیی کوردستانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق واژووکرد.
