ئەردۆغان:  دەبێت ئەو كەسانەی بەرپرسیارن لەسووتاندنی دارستانەكانمان سزا بدرێن

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند:" دەبێت ئەو كەسانە بدزۆرێنەوە كە بەرپرسیارن لەسووتاندنی دارستانەكان و بەتوندی سزا بدرێن".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی وڵاتەكەی لە شارۆچكەی مارماریس رایگەیاند: "بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە، لە پاڵ فڕۆكەكان، ٨٠ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە، ٣٥ تانكەر، ٣١ ئۆتۆمبێلی كاركردن، ١٧٦ ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری، ھەزار و ٤٠٠ كارمەند كار دەكەن".

تەیب ئەردۆغان، لەبارەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكە رایگەیاند:  سەرجەم پێداویستییەكانی وەك خۆراك، شوێنی مانەوە و پاككەرەوە ئامادەن و گشت رێككارەكان گیراونەتەبەر.

ئەردۆغان، راشیگەیاند:" ئەركی سەرشانیانە ئەوانە دۆزنەوە كە دارستانەكانیان سووتاندووە و بە توندی سزایان بدەن".

ئەردۆغان باسی لە قەرەبووكردنەوەی زیانەكان كرد و وتی: "توركیا بە زووترین كات ئاسەواری ئاگرەكان دەسڕێتەوە. رێگە نادەین ھیچ ھاووڵاتییەك بەشخوراو بێت. توانامان ھەیە گشت زیانەكان قەرەبوو بكەینەوە بەدەر لە زیانی گیانی".

سەركۆماری توركیا وتیشی: "دووبارە دارستانەكان دروست دەكەینەوە و نەمامی زیاتر بۆھەر پارچەیەك خاكی سووتاو لە دارستانەكاندا دەڕوێنینەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار