بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.5 بە پلەی رێختەر، ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاندووه. ئەوە سێیەمجارە کە لەو ناوچانە بوومەلەرزە روودەدات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی ئافاد بڵاوكراوه‌ته‌وه، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.5 بە پلەی رێختەر، ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاندووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 8.16 كیلۆمه‌تردا روویداوه و چه‌قه‌كه‌ی 27.18 كیلۆمه‌تر له داتچاوه نزیک بووه.
ماڵپه‌ڕی ئافاد راشیگەیاند:" شەوی رابردوو هەمان شوێن لە دەریای ئیجە لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی داتچا دوو جاری دیکە بوولەمەرزەی تێدا تۆمارکراوە. یەکەمیان کاژێر 22:57 خولەک بووە بە گوڕی 4.5 پلە، دووەمیان کاژێر 02:52 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر تۆمارکراوە.
تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن پارێزگاری شارەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکان بڵاونەکراوەتەوە.
