ئێران لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە هاوکاری تورکیا دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى 

وەزارەتی بەرگریی ئێران فڕۆکەی ئێرانی گەیاندۆتە تورکیا بۆ ئەوەی لە کۆدوژاندنەوەی ئاگرەکەدا هاوکاریان بکات.تورکیاش وێنەی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە کە توانای هەڵگرتنی 30 تۆن ئاوی هەیە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی ئێران، فڕۆکە ئێرانییەکە رۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی تورکیا دەستپێکردووە.

محەممەد مەهدی نووری، فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە ئێرانییەیە کە نێردراوە بۆ تورکیا. ئەو دەڵێت:" دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە تیمێکی ئاگرکوژێنەوە و فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شاری موغلای تورکیا".

وەزارەتی بەرگریی تورکیاش وێنەی فڕۆکە ئێرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە فڕۆکەیەکە لە جۆری ئۆیلیوشن و توانای هەڵگرتنی 30 تۆن ئاوی هەیە.

بەوتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، جگە لە ئێران، وڵاتانی ئازەربایجان، رووسیا و ئۆکراینیاش فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی تورکیا ناردووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا چوارکەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 270 كەس بریندارن، هەروەها سەتان هەزار دار و گیانلەبەر سووتاون.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار