ئەمڕۆ نرخی نەوت 74 دۆلارە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ دووشهممه 2ی ئابی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 53سەنتە.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار