ئێران: پێشوازیی لە پرۆژەی شامی نوێ دەکەین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:"  وڵاتەکەی پێشوازیی لە پرۆژەی شامی نوێ دەکات لە ناوچەکەدا کە لە نێوان وڵاتانی (عێراق، ئوردن، میسر) پێکدەهێنرێت".

دەزگا و ئاژانسی ئیرنای ئێران، لە زاری وتەبێژی وه‌زارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، سەعید خەتیب زادە، ئەوەی خستەڕوو "کە وڵاتەکەی پێشوازیی لە پرۆژەی شامی نوێ دەکات لە ناوچەکەدا کە لە نێوان وڵاتانی (عێراق، ئوردن، میسر) پێکدەهێنرێت کە هاوپەیمانیەکی ( ئابوریی - وزە ـ ستراتیژیەت) بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکەیە".

 پرۆژەی شامی نوێ ماوەی ساڵێکە کاری بۆ دەکرێت و کۆتا کۆبوونەوەی سەرکردەی هەرسێ وڵات لە 26حوزەیرانی 2021لە به‌غداد بەڕێوەچوو لە نێوان ( کازمی و شا عه‌بدوڵا و سیسی).

بەپێی کاردانەوەکانی پاش لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم هەنگاوەی ئێران بە گۆڕانکاریی جۆری وەسفدەکرێت لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر ناوچەکە و بە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی نوێی ئیبراهیم ره‌ئیسی هەژمار دەکرێت بۆ کرانەوەی ئێران بۆ دایەلۆگی نوێ.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار