قائمقامیه‌تی سلێمانی نرخی ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەى دیاریكرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند:" نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌م مانگه له نێوان 12 هه‌زار بۆ 13 هه‌زار و 500 دیناردا ده‌بێت
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه 2ى ته‌مموزى 2021، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی حه‌وتى دیاریكرد، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردن دیاریكراوه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی حه‌وتدا له‌نێوان (285) بۆ (315) سه‌عاتدا بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان 12 هه‌زار بۆ 13 هه‌زار و 500 دیناردا ده‌بێت، هه‌ربۆیه به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانیش رایگه‌یاند: له مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك مۆلیده له ناوشاری سلێمانی له‌كاركه‌وتن، به‌ڵام ناچاركران به دابینكردنی مۆلیده‌ی تر و رێگه نه‌درا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیان بێ كاره‌با بن و خاوه‌نی یٔه‌و مۆلیدانه‌ش رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
