" دەسەڵاتداران ئامادەنین ئەو نەخۆشخانە بگێڕنەوە بۆ منداڵان"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئهندامێكى فراكسیۆنى گۆڕان له پهرلهمانى كوردستان رایگەیاند:" دەسەڵاتداران ئامادەنین ئەو نەخۆشخانە بگێڕنەوە کە کۆمپانیایەکی نەوت بە 40 ملیۆن دۆلار دروستی کرد بۆ منداڵانی ھەولێر".
ئەمڕۆ دووشهممه 2ی ئابی 2021، عهلى حهمه ساڵح، ئهندامێكى فراكسیۆنى گۆڕان له پهرلهمانى كوردستان له ماڵپهڕى فهرمى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك رایگهیاند:" دوای یەک ساڵ بەدواداچون، دەسەڵاتداران ئامادەنین ئەو نەخۆشخانە بگێڕنەوە کە کۆمپانیایەکی نەوت بە 40 ملیۆن دۆلار دروستی کرد بۆ منداڵانی ھەولێر، ئێستا کراوە بە نەخۆشخانەی ئەھلی .
عهلى حهمه ساڵح، دهڵێت:" ئۆرێکس پترلیۆم لە ساڵی 2014 ەدا دەڵێ: بڕی 40 ملیۆن دۆلارم تەرخانکردوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی منداڵانی ھەولێر.
رونیشیدهكاتهوه، بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای ئۆرێكس پێترۆلیۆمە کە هی ساڵی 2014ە، زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاریان داوەتە نەخۆشخانەی مناڵانی كوردستان، بەڵام ئەم نەخۆشخانە براو کرایە ئەھلی.
باس له ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە دهكات و جهختدهكاتهوه:" نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان گەورەترین پرۆژەی کۆمپانیاکەمانە کە دەکەوێتە دەوروبەری هەولێر و پێکدێت لە بینایەکی سەرەکی و دوو بینای لاوەکی، نەخۆشخانەکە دەتوانێت چارەسەری پزیشکی و نەشتەرگەری بگەیەنێت بە ژمارەیەکی زۆری دایکان و منداڵان بەو پێیەی 120 قەرەوێڵە و کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و خەزێنەیەکی گەورەی تێدایە".
رونیشیدهكاتهوه، لە 2013 کۆمپانیاکەمان بڕی 40 ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ نەخۆشخانەکە تەرخان کرد و کۆمپانیا چاودێری کارەکانی نەخۆشخانەکە دەکات لە ساتی دەستپێکردن بە دروستکردنی تا ئەو کاتەی یەکەم نەخۆش وەردەگرێت کە بڕیارە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2015دا بێت.
عهلى حهمه ساڵح باس لهوهدهكات، لەمانگی 8 ی پار ساڵەوە بەڕێککاری یاسایی و پێڕەوی بەدواداچون دەکەین، دۆسیەکەمان ناردە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی لێکۆڵینەوە دروستبوو، ناردمانە داواکاری گشتی و بەدواداچون کرا.
وتیشى، بەداخەوە ھیچ نیەتێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەم نەخۆشخانە نیەو لە داواکاری گشتیش بەدوایداچوم! بەداخەوە بە داواکاری گشتی.
